Erbil -0°C ھەینی 29 تشرینی دووەم 04:59

چەند پەیامێکی سەرەخۆشی لە بارەگای بارزانییەوە

کوردستان TV
#7
100%

په‌یامی سه‌ره‌خۆشی باره‌گای بارزانی بۆ خانه‌وادەی‌ حاجی ئه‌حمه‌د سه‌مین

به‌ناوی خودای به‌خشنده‌ و میهره‌بان

به‌ڕێزان له‌ خانه‌واده‌ی حاجی ئه‌حمه‌د سه‌مین
به‌دڵگرانیه‌كی زۆره‌وه‌ هه‌واڵی كۆچی دوایی پێشمه‌رگه‌ی دڵسۆزی شۆڕشی ئه‌یلوول‌ و باوكی دوو شه‌هید(عومه‌ر و سدیق) كاكه‌(حاجی ئه‌حمه‌د سه‌مین)مان بیست.
به‌م بۆنه‌ خه‌مناكه‌وه‌، پرسه‌ و سه‌ره‌خۆشیمان ئاڕاسته‌ی یه‌ك به‌یه‌كی خانه‌واده‌ و خزم و دۆست و ئاشنایانی خوالێخۆشبوو ده‌كه‌ین، خۆمان به‌هاوبه‌شی خه‌متان ده‌زانین.
له‌ خودای مه‌زن داواكارین گیانی خوالێخۆشبوو كاكه‌ حاجی ئه‌حمه‌د سه‌مین به‌ر دلۆڤانی خۆی بخات و به‌ به‌هه‌شتی به‌رینی شاد بكات، دڵنه‌وایی و ئارامی به‌ خانه‌واده‌ و كه‌سوكارتان ببه‌خشێت.

انا لله وانا الیە راجعون
بارەگای بارزانی
8ـى5ـى 2021


په‌یامی سه‌ره‌خۆشی باره‌گای بارزانی بۆ خانه‌وادەی‌ شه‌هید مسته‌فا فه‌ره‌ج

به‌ناوی خودای به‌خشنده‌ و میهره‌بان

به‌ڕێزان خانه‌واده‌ی شه‌هید مسته‌فا فه‌ره‌ج

به‌دڵگرانیه‌كی زۆره‌وه‌ هه‌واڵی كۆچی دوایی خاتوو(نه‌جیبه‌ ئه‌حمه‌د محه‌مه‌د) هاوژینی شه‌هید(مسته‌فا فه‌ره‌ج) و دایكی شه‌هید(سه‌لاح مسته‌فا)مان بیست.

به‌م بۆنه‌ خه‌مناكه‌وه‌، پرسه‌ و سه‌ره‌خۆشیمان ئاڕاسته‌ی سه‌رجه‌م خانه‌واده‌ تێكۆشه‌ر و كوردپه‌روه‌ره‌كه‌تان و ته‌واوی خزم و دۆست و ئاشنایانتان ده‌كه‌ین، خۆمان به‌هاوبه‌شی خه‌متان ده‌زانین.

له‌ خودای گه‌وره‌ داواكارین له‌م كۆسته‌دا به‌دڵنه‌وایی و ئارامی به‌خشین خانه‌واده‌ و كه‌سوكار و خزمانتان به‌سه‌ر بكاته‌وه‌ و گیانی خوالێخۆشبوو به‌ر ره‌حمه‌تی خۆی بخات و به‌ به‌هه‌شتی به‌رینی شاد بكات.
انا لله وانا الیە راجعون
بارەگای بارزانی
8ـى5ـى 2021


په‌یامی سه‌ره‌خۆشی باره‌گای بارزانی بۆ به‌ڕێز عه‌بدوڵڵا نوری به‌هادین

به‌ناوی خودای به‌خشنده‌ و میهره‌بان

به‌ڕێز، كاك عه‌بدوڵڵا نوری به‌هادین
به‌داخێكی زۆره‌وه‌ هه‌وأڵی كۆچی دوایی خاتوو(فه‌تومه‌ محه‌مه‌د عه‌لی قادر)ـی دایكی به‌رێزتانمان بیست.

پرسه‌ و سه‌ره‌خۆشی ئاڕاسته‌ به‌ڕێزتان و خانه‌واده‌ و كه‌سوكار و خزم و دۆستانتان ده‌كه‌ین، هاوبه‌شی خه‌می به‌ڕێزتان و خانه‌واده‌كه‌تانین.
له‌ خودای گه‌وره‌ داواكارین گیانی دایكی خوالێخۆشبووتان به‌ر دلۆڤانی خۆی بخات و به‌ به‌هه‌شتی به‌رینی شاد بكات، دڵنه‌وایی و ئارامی به‌ به‌ڕێزتان و خانه‌واده‌ و كه‌سوكارتان ببه‌خشێت.
انا لله وانا الیە راجعون
بارەگای بارزانی
8ـى5ـى 2021


په‌یامی سه‌ره‌خۆشی باره‌گای بارزانی بۆ به‌ڕێز لیوا سه‌باح بایز

به‌ناوی خودای به‌خشنده‌ و میهره‌بان

به‌ڕێز، لیوا سه‌باح بایز
به‌داخێكی زۆره‌وه‌ هه‌واڵی كۆچی دوایی كچی به‌ڕێزتان پارێزه‌ر خاتوو(سكاڵا)مان بیست.
پرسه‌ و سه‌ره‌خۆشی ئاڕاسته‌ به‌ڕێزتان و خانه‌واده‌ و كه‌سوكار و خزم و دۆستان و هاوڕێی و هاوكارانی خوالێخۆشبوو ده‌كه‌ین، خۆمان به‌هاوبه‌شی خه‌متان ده‌زانین.
له‌ خودای گه‌وره‌ داواكارین له‌م كۆسته‌دا به‌ دڵنه‌وایی و ئارامی به‌خشین به‌ڕێزتان و خانه‌واده‌ و كه‌سوكارتان به‌سه‌ر بكاته‌وه‌ و گیانی خوالخۆشبوو سكاڵا خان به‌ر دلۆڤانی خۆی بخات و به‌ به‌هه‌شتی به‌رینی شاد بكات.

انا لله وانا الیە راجعون
بارەگای بارزانی
8ـى5ـى 2021

كوردستان TV

هه‌واڵ و چالاكییه‌كانی پ.د.ك

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.