Erbil 15°C یەکشەممە 16 حوزەیران 11:05

وەزیرانی بەرگریی تورکیا و عێراق تاوتوێی پرسەکانی ئاسایش و بەرگریی دەکەن

کوردستان TV
100%

وەزیری بەرگریی تورکیا، خولوسی ئاکار و هاوتا عێراقییەکەی، جومعە عناد تاوتوێی پرسەکانی ئاسایش و بەرگریی و پەیوەندییە دووقۆڵییەکانیانی نێوان هەردوو وڵاتیان کرد.

بەگوێری ئەو راگەیەندراوەی کە لە وەزارەتی بەرگریی تورکیا بڵاوکراوەتەوە، خولوسی ئاکار و جومعە عناد پەیوەندییەکی تەلەفۆنییان ئەنجامداوە.

لە میانی پەیوەندییە تەلەفۆنییەکەدا، ئاکار جەختی لەوە کردووەتەوە کە وڵاتەکەی رێز لە سەروەری و سنوور و یەکێتی خاکی سەرجەم وڵاتانی دراوسێی لەسەروویانەوە عێراق دەگرێت.

به‌گوته‌ی خولوسی ئاکار خەباتی تورکیا بەرەنگاربوونەوەی تیرۆرە و ئامانجی لەچالاکی خستنی ئەو تیرۆریستانەیە کە لە باکووری عێراق خۆیان جێگیرکردووە و نزیکەی 40 هەزار مرۆڤیان کوشتووە و تاوانی دژ بە مرۆڤایەتییان ئەنجامداوە.

عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.