شه‌ڕ و پێكدادان له نێوان گه‌ریلاكانی په‌كه‌كه و سوپای توركیا له ده‌ڤه‌ری به‌رواری باڵا روویدا، به‌هۆیه‌وه دانیشتوانی گوندی كێسته ماڵه‌كانی خۆیان جێهێشت.
په‌یامنێری كوردستان تیڤی رایگه‌یاند: دوای ئه‌وه‌ی شه‌وی رابردوو شه‌ڕ و ئاڵۆزی له نێوان چه‌كدارانی په‌كه‌كه و سوپای توركیا روویدا له ده‌وروبه‌ری گوندی كێسته له سنووری ناحیه‌ی كانی ماسێ له ده‌ڤه‌ری به‌رواری باڵا، به‌هۆی به‌رده‌وامی بۆردومانی سوپای توركیا و هه‌بوونی بنكه و باره‌گاكانی په‌كه‌كه گوندی كێسته وه‌ك سێزده‌هه‌مین گوندی ئه‌م ده‌ڤه‌ره له‌لایه‌ن گوندنشینانه‌وه چۆڵكرا.
له‌وباره‌وه سه‌رچاوه‌یه‌ك به كوردستان تی ڤی راگه‌یاند: كه له‌ماوه‌ی چه‌ند رۆژی رابردوودا پاسه‌وانانی سنووری عێراق چوار بنكه‌ی سه‌ربازیان له ده‌ڤه‌ری به‌رواری باڵا داناوه.
دانیشتوانی دانیشتوانی گوندی كێسته به كوردستان تی‌ڤیان راگه‌یاند: ماوه‌ی چه‌ند رۆژێكه شهر و رووبه‌رووبوونه‌وه له نێوان گه‌ریلاكانی په‌كه‌كه و سوپای توركیا به‌رده‌وامه، فرۆكه جه‌نگیه‌كانی توركیاش ئه‌م ناوچانه بۆردومان ده‌كات، بۆیه ئێمه‌ش ناچارین گوند چۆڵ بكه‌ین.
هاووڵاتییان دڵگرانن و داوا ده‌كه‌ن كه ئه‌و شه‌ڕ و ئاڵۆزییه له ده‌ڤه‌ره‌كه‌یان كۆتایی پێ بهێندرێت تاكو بتوانن له زێدی خۆیان بژین.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.