وەزارەتی تەندروستی حكوومهتی ههرێمی كوردستان، گیانلەدەستدانی كارمەندێكی دیكەی بە كۆرۆنا ڕاگەیاند.
د.سامان بەرزنجی وەزیری تەندروستی حكومەتی هەرێمی كوردستان لە پرسەنامەیەكدا بڵاوی كردووهتهوه: بە خەم و پەژارەیەكی زۆرەوە بەناوی خۆمان و وەزارەتی تەندروستی پرسە و سەرەخۆشی ئاڕاستەی بنەماڵەی خوالێخۆشبوو (سۆران مەجید ڕەشید) كارمەندی تەندروستی لە بەڕێوەبەرایەتی خۆپاراستنی تەندروستی لەشاری سلیمانی دەكەین كە بە نەخۆشی ڤایرۆسی كۆڕۆنا كۆچی دوایی كرد.
راشیدهگهێنێت: لەماوەی تەمەنی وەكو یاریدەدەری خۆپاراستن زۆر بەڕێكوپێكی و دڵسۆزانە خزمەتی هاووڵاتیان و چاودێری تەندروستی كردووە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.