فه‌رمانده‌یه‌كی پێشووی ناوه‌ندی هێزه‌كانی ئه‌مه‌ریكا رایدهگهێنێت: ئه‌گه‌ر كورد و پێشمه‌رگه هاوكاری ئێمه‌یان نه‌كردبا ،ئێمه نه‌ده‌گه‌یشتینه ئه‌م قۆناغه و ئه‌م سه‌ركه‌وتنه.
ژه‌نه‌ڕاڵ جۆزێف ڤۆتێڵ، فه‌رمانده‌ی پێشووی ناوه‌ندی هێزه‌كانی ئه‌مه‌ریكا له رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست له باره‌ی داهاتووی په‌یوه‌ندییه‌كانی كورد و ئه‌مه‌ریكا و ئه‌گه‌ری سازشكردنی ئه‌مه‌ریكا به مافی كورد له پێناو به‌رژه‌وه‌ندی خۆیدا،به كوردستان 24 راگه‌یاندووه: من نازانم، به دیاریكراوی و به راسته‌وخۆ له‌گه‌ڵ سه‌رۆك بایدن له‌و باره‌یه‌وه قسه‌م نه‌كردووه.
هه‌روه‌ها گوتی : ده‌توانم بڵێم شتێكی سه‌ره‌تایی و روون بینیومه ئه‌وه‌یه، ئێمه رێزمان له كاری كورد ناوه له عێراق و سووریا، كه كردوویانه. كارێكی باشیان كردووه. دۆستێكی باش و متمانه‌پێكراوی پێشمه‌رگه‌ین.
جۆزێف ڤۆتێڵ گوتیشی: ئه‌وان زۆر گرنگن بۆ ئێمه و هاوپه‌یمانیمان هه‌یه له‌گه‌ڵیان. ئێمه له دوو هه‌زارو چوارده هاتینه عێراق، ئه‌گه‌ر كورد و پێشمه‌رگه هاوكاری ئێمه‌یان نه‌كردبا ئێمه نه‌ده‌گه‌یشتینه ئه‌م قۆناغه و ئه‌م سه‌ركه‌وتنه. ئه‌مه هاوپه‌یمانییه‌كی زۆر زۆر باشه و به‌رده‌وامیش ده‌بێت.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.