تا پێشنیوه‌رۆی ئەمڕۆ شه‌ممه، ژمارەی تووشبووانی كۆرۆنا لەسەر ئاستی جیهان گەیشتە سه‌رووی سه‌د و په‌نجا و دوو ملیۆن كەس پتر له سێ ملیۆن تووشبووی په‌تاكه‌ش مردوون.
بەگوێرەی ئامارەكانی داتا سەنتەری جیهانی، لەماوەی بیست و چوار كاتژمێری رابردوودا نزیكه‌ی یه‌ك ملیۆن حاڵه‌تی نوێی تووشبوون به كۆرۆنا له‌سه‌ر ئاستی جیهان تۆماركراون كه زۆرترین حاڵه‌ته‌كانیش له هیندستان تۆماركراوه و سه‌رووی چوارسه‌د هه‌زار كه‌س له‌و وڵاته دووچاری په‌تاكه هاتوون.
هه‌روه‌ها زیاتر له سێ ملیۆن و سه‌د و نه‌وه‌د و چوار هه‌زار كه‌س به‌هۆی ڤایرۆسه‌كه گیانیان له‌ده‌ستداوه.
لە ئامارەكاندا ئەوەش هاتوە، نزیكه‌ی سه‌د و سیی ملیۆن تووشبوو، چاكبونەتەوە و پەتاكەیان پەڕاندوە. له ئێستادا له‌سه‌ر ئاستی جیهان نۆزده ملیۆن و چوارسه‌د و چوار هه‌زار كه‌س هه‌ڵگری ڤایرۆسه‌كه‌ن كه له‌و ژماره‌یه نزیكه‌ی نه‌وه‌د و نۆ له سه‌دای تووشبووان دۆخی ته‌ندروستییان جێگیره، به‌ڵام سه‌د و یازده هه‌زار تووشبوو كه ده‌كاته له سه‌دا سفر پۆینت شه‌شی كۆی ژماره‌ی تووشبووانی ئێستا له ره‌وشێكی ته‌ندروستی خراپ دان و له ژێر چاودێری چڕ دان.
له‌سه‌ر ئاستی وڵاتانیش ئه‌مه‌ریكا له پله‌ی یه‌كه‌مدایه و زۆرترین حاڵه‌تی تووشبوون به كۆرۆنای تۆماركردووه دوای ئه‌ویش هیندستان بۆته ناوه‌ندێكی ترسناكی بڵاوبوونه‌وه‌ی په‌تای كۆرۆنا و به گوێره‌ی ئاماره‌كان دۆخه‌كه تا رادده‌یه‌كی زۆر له كۆنتڕۆڵ ده‌رچووه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.