Erbil 7°C دووشەممە 20 کانوونی دووەم 20:03

 د.رزگار عه‌بدال کتێبێکی له‌سه‌ر پاک و بێگه‌ردی پڕۆسه‌ی هه‌ڵبژاردن بڵاوکرده‌وه‌

کوردستان TV
100%

كتێبی ده‌سته‌ی سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كان و رۆلَی له‌ پاكو بێگه‌ردی پڕۆسه‌ی هه‌ڵبژاردن" له‌ نوسینی دكتۆر رزگار عه‌بدال مه‌حمود كه‌ دكتۆرای هه‌یه‌ له‌ یاسای گشتی ، پسپۆری ووردی یاسای ده‌ستورییه‌ بڵاو كرده‌وه‌.

نووسه‌ر له‌م كتێبه‌دا له‌ دوو توێی 423 لاپه‌ڕه‌دا لێكۆلینه‌وه‌یه‌كی ووردی له‌سه‌ر  چۆنیه‌تی دروستبوونی ده‌سته‌ سه‌ربه‌خۆكان ده‌كات وتیشك ده‌خاته‌ سه‌ر ده‌سته‌ی تایبه‌ت به‌هه‌ڵبژاردنه‌كان و شێوازه‌كانی به‌رێوه‌بردنی هه‌ڵبژاردنه‌كان ده‌خاته‌ روو، هه‌روه‌ها بنه‌ماكانی فه‌راهه‌مكرنی پاكوبێگه‌ردی(نزاهه‌)ی هه‌ڵبژاردنه‌كان به‌شێوه‌یه‌كی گشتی روون ده‌كاته‌وه‌، له‌به‌ر رۆشنایی ئه‌م بنه‌مایانه‌ كارو بریارو سیسته‌مه‌كانی كارگێری هه‌ڵبژاردن هه‌ڵده‌سه‌نگێنی كه‌ تا چ ئاستێك نزیك بوونه‌ته‌وه‌ له‌ پاكوبێگه‌ردی هه‌ڵبژاردنه‌كان و به‌تێروته‌سه‌لی هه‌موو قۆناغه‌كانی هه‌ڵبژاردن ده‌خاته‌ به‌ر لێكۆلینه‌وه‌.

دكتۆر رزگار له‌سه‌ر ئه‌م كتێبه‌ی به‌ ماڵپه‌ری كوردستان تیڤی راگه‌یاند: ئه‌م توێژینه‌وه‌یه‌ به‌راوردكارییه‌ له‌ نێوان ووڵاتی تونس و ووڵاتی عێراق ئه‌نجامم داوه‌ له‌به‌ر رۆشنایی دوایین یاساكانی هه‌ڵبژاردن له‌ تونس وعێراق ودوایین هه‌ڵبژاردن كه‌ له‌م دوو ووڵاته‌ ئه‌نجام دراوه‌ به‌راوردكارییه‌كه‌م كردووه‌".

نووسه‌ر بوێرانه‌ خاڵه‌ نه‌رێنیه‌كانی پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردن له‌ عێراق دیاری ده‌كات و بۆ ده‌ربازبوون له‌و گه‌نده‌ڵیانه‌ی له‌ هه‌ڵبژاردنه‌كان رووده‌ده‌ن چه‌ندین پێشنیاری پێشكه‌ش كردووه‌ كه‌ پێی وایه‌ به‌ په‌یڕه‌وكردنیان پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردن به‌ره‌و پێشه‌وه‌ هه‌نگاوده‌نێ وهیوای بڕوابوونی گه‌ڵ به‌هه‌ڵبژاردنه‌كان له‌ عێراق ده‌گه‌رێنێته‌وه‌.

پێویسته‌ بگوترێ كه‌ ئه‌م كتێبه‌ له‌ بنه‌ڕه‌تدا تێزی دكتۆرانامه‌كه‌ی بووه‌ كه‌ پێشكه‌شی كۆلیژی یاسای زانكۆی سه‌لاحه‌دین له‌هه‌ولێر كردبوو و به‌پڵه‌ی نایاب قبووڵ كرا.

شایانی باسه‌  د رزگار عبدال بێجگه‌ له‌ پسپۆری یاسایی، ساڵانێكی دوور و درێژی له‌ كاری نووسین و راگه‌یاندن به‌سه‌ر بردووه‌.

ئا-  كامران

چاپکراوه‌کان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.