Erbil 32°C ھەینی 20 ئەیلوول 10:34

خاوه‌نی به‌ناوبانگترین گۆرانی شۆڕشگێری کۆچی دوایی کرد

کوردستان TV
100%

گۆرانیبێژی شۆرشگێری ناوداری ئیتاڵی، خاوه‌نی به‌ناوبانگترین گۆرانی بووه‌، له‌ ته‌مه‌نی 81 ساڵیدا كۆچی دوایی كرد.

ده‌زگای هونه‌ری گشتیی ئیتاڵیا، بڵاوی كرده‌وه‌ گۆرانیبێژی شۆرشگێری ناوداری ئیتاڵیا( میلفا )، خاوه‌نی گۆرانی "بێلا چاو" له‌ ته‌مه‌نی 81 ساڵیدا به‌ هۆی نه‌خۆشییه‌وه‌ كۆچی دوایی كردووه‌.

ئه‌م هونه‌رمه‌نده‌، له‌ سه‌ده‌ی ڕابردوودا یه‌كێك بوو له‌ گۆرانیبێژه‌ ناوداره‌كانی جیهان، به‌ تایبه‌تی، به‌ گۆرانی ،(بێلاچاو )ه‌ كه‌ به‌ زمانی خه‌باتكارانی جیهان ناوده‌برێت.

وه‌زیری ڕۆشنبیری ئیتاڵیا له‌باره‌ی مردنی ئه‌و گۆرانیبێژه‌وه‌ ده‌ڵێت: میلفا یه‌كێك له‌و گۆرانیبێژانه‌ی هونه‌ری ئیتاڵی به‌ جیهان ناساند، بۆیه‌ مردنه‌كه‌ی ڕووداوێكی ناخۆشه‌ بۆ ئیتاڵیا.

ئا- كامران

 

كوردستان TV

گۆرانی و مۆسیقا

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.