Erbil 27°C ھەینی 20 ئەیلوول 00:41

لە سنە ئیتلاعاتی ئێران چوار ئەندامی کەمپەینێکی خێرخوازی ده‌ستگیر ده‌کات

کوردستان TV
#11
100%

لە شاری سنە لە رۆژهەڵاتی کوردستان چوار ئەندامی کەمپەینێکی خێرخوازی دەستبەسەرکران.

بە دەستبەسەرکرانی چالاکێکی دیکە لە شاری سنە، ژمارەی دەستبەسەرکراوانی ئەمڕۆی شاری شاری سنە گەیشتە چوار کەس و ئەگەری زیاتربوونی ژمارەی دەستبەسەر کراوەکان لە ئارادا هەیە.

بەپێی راپۆرتێکی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ئەمڕۆ شەممە 24ی4ی2021، هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی شاری سنە هێرشیان بردووەتە ماڵی مەهدی سەیفی چالاکی مەدەنی و ئەندامی چالاکی کەمپەینی "ژیانەوەی کوردستان" و ناوبراویان دەستبەسەرکردووە .

سەرچاوەکانی هەنگاو ڕایانگەیاندووە، هیزەکانی ئیدارەی ئیتلاعات لە کاتی دەستبەسەر کرانی ئەم هاووڵاتیانە هەڵیانکووتاوە سەر ماڵیان و دەستیان بەسەر کەل و پەلی کەسی و تایبەتی ئەو کەسانەدا گرتووە.

هەنگاو پێشتر دەستبەسەرکرانی سێ ئەندامی دیکەی ئەم کەمپەینە بە ناوەکانی "عەتااللە ڕەزاڕبابی تەمەن ٦٣ ساڵ، مەرزیە غوڵام وەیسی و کوڕەکەی بە ناوی سیروان عەبدوڵڵاهی ڕاگەیاندبوو.

 

hengaw.net

ئێران

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.