Erbil 19°C شەممە 21 ئەیلوول 07:32

لەم ھەفتەیە کاروانێکی دیکەی ڤاکسین دەگاتە ھەرێمی کوردستان

کوردستان TV
100%

به‌رێوه‌‌به‌ری گشتیی ته‌ندروستی هه‌ولێر رایگه‌یاند: كاروانی داھاتووی ڤاكسین بەشێكی دەدرێت بە قەزاكانی كۆیە و سۆران.

له‌ لێدوانێكی تایبه‌ت به‌ كوردستان تیڤی دكتۆر دلۆڤان محه‌مه‌د به‌رێوه‌‌به‌ری گشتیی ته‌ندروستی هه‌ولێر رایگه‌یاند: لەم ھەفتەیە كاروانێكی دیكەی ڤاكسینی سینۆفارم دەگاتە ھەرێمی كوردستان، ھەروەھا ھەفتەی داھاتوو كاروانێكی دیكەی ڤاكسینی فایزەر دەگات، كە ھەزار و سه‌د و حه‌فتا ژەم ڤاكسینە.

روونیشیكردەوە: ھاتنی ڤاكسینی فایزەر بۆ ھەرێمی كوردستان بە ماوەی ھەشت ھەفتە دەبێت، سەنتەری رزگاری لە ھەولێر، لە ماوەی ئەم ھەشت ھەفتەیە شەش جار وەریدەگرێت، ئێستا كاروانێكی وەرگرتووە و تەواو ڤاكسینەكان بەكارھێنراون.

بەڕێوەبەری تەندروستیی ھەولێر، باسی لەوەشكرد: لە كاروانی داھاتووی ڤاكسین بەشێكی دەدرێت بە قەزاكانی كۆیە و سۆران.

ئاماژەی بەوەشكرد: بە گشتی لە سنووری پارێزگای ھەولێر نۆزده‌ ھەزار و پێنجسه‌د ژەم ڤاكسین بەردەست بوو، نزیكەی پازده‌ ھەزار ژەمی بەكارھێنراوە و پرۆسەكە بەردەوامە.

ئاشكراشی كرد: ڤاكسینی ڤایزەر داواكاری زیاتری لەسەر بوو لە ھەمانكاتدا بڕەكەشی كەمتربوو، بۆیە ئێستا لە ھەولێر نەماوە، تەنھا كەمێك لە سۆران ماوە.

 

كوردستان TV

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.