Erbil 30°C دووشەممە 16 ئەیلوول 22:04

2 کۆڵبه‌ر به‌ته‌قه‌ی راسته‌وخۆی هێزه‌ ئه‌منییه‌کانی ئێران بریندارکران

کوردستان TV
100%

لە رۆژانی رابردوودا دوو کۆڵبەری لاوی خەڵکی بانە و شنۆ بە تەقەی راستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی  ئێران بریندار کران.

رێكخراوی هه‌نگاو بۆ مافه‌كانی مرۆڤ بڵاوی كرده‌وه‌: رۆژی پێنجشه‌مه‌ی رابردوو 15 ى 4 ى 2021،  کۆڵبەرێکی لاوی خەڵکی بانە بە ناوی "زاهیر خدرزادە" لە سنووری ئەم شارە کەوتە بەر تەقەی راستەوخۆی هێزەکانی سەرسنووری ئێران و بە سەختی بریندار بوو.

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار كه‌به‌هه‌نگاوی راگه‌یاندووه‌، زاهیر خدرزادە لاقی گولـله‌ی بەر کەوتووە و بۆ چارەسەریی پزیشکی گوازراوەتەوە بۆ نەخۆشخانەی سەلاحەدینی ئەیووبی ئەو شارە.

رێكخراوه‌كه‌ راشیده‌گه‌ێنێت: لە لایەکی دیکەوە لە رۆژانی رابردوودا لاوێکی شنۆی بە ناوی " فەرشاد خوشمەرام" لە کاتی کۆڵبەری لە سنووری ئەو شارە کەوتە بەر تەقەی راستەوخۆی هێزەکانی سەرسنووری  ئێران و بریندار بووە.

كوردستان TV

ئێران

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.