Erbil 32°C شەممە 21 ئەیلوول 15:44

لە پارێزگاکانی کوردستانی ئێران تووشبوونی منداڵی ساوا بە کۆرۆنا زیادیکردووە

کوردستان TV
100%

سەرۆکی فەرمانگەی تەندروستیی شاری ئەزنا لە پارێزگای لۆڕستانی كوردستانی ئێران رایگەیاند، دوای تووشبوونی دایکی بە کۆرۆنا، منداڵێکی سی و پێنج رۆژ بە ڤایرۆسی کۆرۆنا گیانی لەدەستدا.

لە پارێزگاکانی كوردستانی ئێران تووشبوونی منداڵی ساوا بە کۆرۆنا زیادیکردووە و رێژەیەکی بەرچاوی منداڵانیش لە نەخۆشخانەکانی كوردستانی ئێران بەهۆی تووشبوون بە کۆرۆنای گۆڕاو خەوێندراون و رۆژانەش چەند منداڵێکی ساوا گیان لەدەست دەدەن.

سومەییە پولادوەند، سەرۆکی فەرمانگەی تەندروستی شاری ئەزنا لە پارێزگای لۆڕستان رایگەیاند، منداڵێکی بیست و هه‌شت رۆژەی خەڵکی شاری ئەزنا دوای تووشبوونی دایکی بە کۆرۆنا، تێستی پی سی ئاری بۆ کراوە و لە ئەنجامی تێستەکەدا دەرکەوتووە منداڵەکە تووشی کۆرۆنا بووە.

دەشڵێت دوای ئەوەی تاوولەرز و هەڵامەت لە منداڵەکەدا بەدیکراوە، نزیکەی سێ رۆژ لە نەخۆشخانە خەوێندراوە و خراوەتە ژێر چاودێریی چڕی پزیشکی، بەڵام بەهۆی دابەزینی ئۆکسجین و نەبوونی کەلوپەلی پێویست بە دابینکردنی ئۆکسجین منداڵه‌كه‌ گیانی له‌ده‌ستدا.

كوردستان TV

ئێران

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.