Erbil 32°C شەممە 21 ئەیلوول 15:31

ئێران رێژەی پیتاندنی یۆرانیۆم بۆ 60% به‌رزکرده‌وه‌

کوردستان TV
#11
100%

سەرۆکی پەرلەمانی ئێران شانازی دەکات بەوەی کە شەوی رابردوو زانایانی ئێرانی توانیویانە رێژەی پیتاندنی یۆرانیۆمیان بۆ 60% بەرزبکەنەوە.

محەمەدباقر قالیباف، سەرۆکی پەرلەمانی ئێران ئەمڕۆ هەینی 16 ی نیسان لە تویتێکدا نووسوویه‌تی: سەربەرزم کە رایدەگەیەنێم کە شەوی ڕابردوو زانایانی ئێرانی توانییان رێژەی پیتاندنی یۆرانیۆم  بۆ 60% بەرزبکەنەوە، ده‌شڵێت: دەستپێکردنی ئەو هەنگاوەی ئێران وەڵامێک دەبێت بۆ ئەو هێرشانەی کراوەتە سەر بنکە ئەتۆمییەکانی بەتایبەت بنکەی ئەتۆمی نەتەنز.

ئاماژەی بەوەشکرد، پیرۆزبایی ئەم سەرکەوتنە لە خەڵکی خۆراگری ئێرانی دەکەم و بەو شێوەیەی یورانیۆمی گەلی ئێران هەموو پیلانگێڕییەکان پوچەڵ دەکەنەوە.

ئەو لێدوانە بە چەند ڕۆژێك دێت هێرشەی كرایەسەر وێستگەی ئەتۆمیی نەتەنز، كە تاران ئۆباڵەكەی خستەئەستۆی ئیسرائیل.

كوردستان TV

ئێران

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.