تەندروستی سلێمانی ئهو هاووڵاتیانه ئاگادار دهكاتهوه كه تەمەنیان لەسەروو (18ساڵ)ەوەیە سهردانی بنكه تهندروستیهكان بكهن بۆ کوتان دژی ڤایرۆسی کۆرۆنا.
له راگهیهندراوێكی ڕاگەیاندنی خۆپاراستنی تەندروستی سلێمانی هاتووه، ئاگاداری سەرجەم هاووڵاتیانی ناو شاری سلێمانی و دەوروبەری دەکەین؛ ئەو بەڕێزانەی تەمەنیان لەسەروو (18 ساڵ )ەوەیە سەردانی ئەم مەڵبەندەتەندروستیانە بکەن کەدیاریمان کردووە بۆ کوتان دژی ڤایرۆسی کۆرۆنا لەگەڵ ڕێزدا:
٭ مەڵبەندی تەندروستی شەهید شەماڵ ) لە گەڕەکی مامۆستایان .
٭ مەڵبەندی تەندروستی ( شەهید سەردار )لەگەڕەکی گۆیژە .
٭ مەڵبەندی تەندروستی ( بەختیاری ) لەگەڕەکی بەختیاری .
٭ مەڵبەندی تەندروستی ( شەهید ڕەفیقی حمەجان ) لەگەڕەکی قالاوە .
٭ مەڵبەندی تەندروستی ( شەهید ڕێباز ) لە گەڕەکی بەکرەجۆ .
٭مەڵبەندی تەندروستی ( زێڕینۆک ) لە گەڕەکی زێڕینۆک .
٭ مەڵبەندی تەندروستی ( ڕاپەڕینی نوێ ) لەگەڕەکی ڕاپەڕین .
٭ مەڵبەندی تەندروستی ( سەرچنار ) لە سەرچنار .
٭ م.ت ( ابراهیم احمد ) لە گەڕەکی ابراهیم احمد .
٭ م.ت ( ڕۆژهەڵات ) لەگەڕەکی ڕۆژهەڵات .
٭ م.ت ( کارێزەووشک ) لەگەڕەکی کارێزەووشک .
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.