Erbil 34°C یەکشەممە 22 ئەیلوول 14:45

له‌پریمه‌رلیگ وێست برۆمیچ ئه‌لبیۆن سه‌رکه‌وتنی به‌سه‌ر ساوسهامپتۆن تۆمارکرد

کوردستان TV
100%


له‌ هه‌فته‌ی سی و یه‌كه‌می خولی ئینگلته‌را، یانه‌ی وێست برۆمیچ ئه‌لبیۆن به‌ سێ گۆڵی بێ به‌رامبه‌ر له‌ یانه‌ی ساوسهامپتۆنی میوانی برده‌وه.
 یاریزانانی وێست برۆمیچ له‌ هێرش و فشاره‌كانیان بۆ سه‌ر گۆڵی میوانه‌كه‌یان ده‌ستپێشخه‌ربوون و چه‌ندین هێرشیان كرده‌ سه‌ر گۆڵی ساوسهامپتۆن، یه‌كێك له‌ هێرشه‌كانیش لێدانێكی سزای لێكه‌وته‌وه‌و له‌ جێبه‌جێ كردنی لێدانه‌كه‌دا، هێرشبه‌ری به‌ڕازیلی ماتیۆ پێرێرا گۆڵێكی بۆ تیپی میواندار له‌ خوله‌كی سیی و دوو تۆماركرد.
 دوای سێ خوله‌كی دیكه‌ش، ناوه‌ڕاستكاری سكۆتله‌ندی، ماتیۆ فیلیپس ده‌رفه‌تێكی قۆسته‌وه‌و گۆڵی دووه‌می وێست برۆمیچی به‌ده‌ستهێناو گێمی یه‌كه‌م به‌م ئه‌نجامه‌ ته‌واوبوو.
 له‌ گێمی دووه‌م و له‌ خوله‌كی شه‌ست ونۆدا، یاریزان كالوم ڕۆبینسۆن گۆڵی سێیه‌می تیپه‌كه‌ی تۆماركرد.
 به‌م بردنه‌وه‌ش كۆی خاڵه‌كانی وێست برۆمیچ ئه‌لبیۆن له‌ پله‌ی نۆزده‌می ڕیزبه‌ندی یانه‌كان بۆ بیستوچوار خاڵ به‌رزبووه‌وه‌و ساوسهامپتۆنیش به‌ سی و شه‌ش خاڵ له‌ پله‌ی چوارده‌می ڕیزبه‌ند مایه‌وه‌ .
 

كوردستان TV

تۆپی پێ

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.