له ده‌زگاكانی راگه‌یاندنی عه‌ره‌بی،ده‌نگۆی هاوسه‌رگیری گۆرانیبێژی سوری "ئه‌ساله نه‌سری" به نهێنی له‌گه‌ڵ په‌رله‌مانتارێكی میسری ، كه به 3 ساڵ له ئه‌ساڵه بچوكتره بڵاوبۆته‌وه.
ئه‌ساڵه نه‌سری ئه‌مه سێیه‌م هاوسه‌رگیرییه‌تی، له هاوسه‌ری یه‌كه‌می كه "ئه‌یمن زه‌هه‌بی" بوو كوڕ و كچێكی هه‌یه، له هاوسه‌ری دووه‌میشی كه ده‌رهێنه‌ر "تارق عه‌ریان" بوو دوانه‌یه‌كی كوڕی هه‌یه به ناوه‌كانی "ئاده‌م و عه‌لی".
ئه‌م هاوسه‌ره نوێیه‌ی ئه‌ساڵه ناوی " ئه‌حمه‌د عه‌بدولمه‌جید "ه و په‌رله‌مانتاری حزبی "داهاتووی نیشتیمان" نه، كه حزبی زۆرینه‌ی میسره، ئه‌ساڵه‌ش ده‌بێته دووه‌مین ژنی.
شایانی باسه خانمه ئه‌ساڵه نه‌سری تائێستا ، ره‌تی كردۆته‌وه هیچ لێداوانێك،له‌سه‌ر هاوسهرگیرهییهكهی بدات.
ئا- كامران
ژێده‌ر- لیالینا
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.