Erbil 20°C یەکشەممە 24 تشرینی دووەم 17:08

ئەحمەد دڵزار : بە بڕوای من ئەو ڕۆژە دێ کوردستانی گەورە و گران دەبێته‌ بەھەشتی جیھان

دوێنێ لە تەمەنی 101 ساڵیدا كۆچی دواییكرد
کوردستان TV
100%

دوایین شیعری،شاعیر گەورەی كورد (ئەحمەد دڵزار) لە 15-3-2021 نووسیوە ، گوزراشت لە ژیان  و تەمەنی خۆی دەكات و ده‌ڵێت: بە بڕوای من ئەو ڕۆژە دێ كوردستانی گەورە و گران ،دەبێته‌ بەھەشتی جیھان .

ئه‌مه‌ش ده‌قی شیعره‌كه‌یه‌ ..

بێزارم  ڕۆیی  زەمەنم

سەد و یەك ساڵە تەمەنم

ئای چەند بێ  تینە تەنم

ھەر ئێسك و پێستە بەدەنم

لەگەڵ ئەمانەشا ھەموو

زۆر دڵشاد و بەختەوەرم

جا برایان تێكۆشەران

بە بڕوای من ئەو ڕۆژە دێ

كوردستانی گەورە و گران

دەبێته‌ بەھەشتی جیھان

شایانی باشه‌ دوێنێ شەممە 10ی نیسانی 2021 دڵزاری شاعیر لە تەمەنی  101 ساڵیدا كۆچی دوایی كرد.

ئەدەب

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.