دوێنی لیژنهی باڵای رووبهرووبوونهوهی كۆرۆنا بریاریدا قەدەغەی هاتوچۆ له كاتژمێر ههشتی شهو تا شهشی بهیانی تا 12 نیسان راگهیاند.
كاتژمێر ههشتی شهو به كاتی ههولێر قەدەغەی هاتوچۆ له تهواوی ههرێمی كوردستان چووه بواری جێبهجێكردن، سەرجەم هێزەکانی ناوخۆش ڕاسپێردراون بۆ جێبەجێکردنی بریارەکە .
وەزارەتی ناوخۆی هەرێمی کوردستان ، قەدەغەی هاتوچۆی پیادە و ئۆتۆمبێلی لە کاتژمێر هەشتی شەو تا شەشی بەیانی بۆ ماوەی چوار رۆژ واتە تا دوازدهی مانگی چوار راگەیاند.
وەزیری ناوخۆی هەرێمی کوردستان رایگەیاند قەدەغەی هاتووچۆ بۆ کەمکردنەوەی رێژەی تووشبوونە بە کۆرۆنا و خۆگونجاندنە لەگەڵ مانگی پیرۆزی رەمەزان، بۆ دەست پێکردنی قەدەغەی هاتووچۆ، پارێزگای هەولێر سەرجەم هێزەکانی ناوخۆی ڕاسپارد بۆ جێبەجێکردنی بریارەکە .
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.