Erbil 19°C شەممە 21 ئەیلوول 07:47

ئه‌مه‌ریکا ره‌تیکرده‌وه‌ پەیوەندیی بەو هێرشەوە بێت کە کراوەتە سەر کەشتییەکی جەنگیی ئێران

کوردستان TV
#11
100%

وه‌زاره‌تی به‌رگری ئه‌مه‌ریكا ره‌تیكرده‌وه‌ پەیوەندیی بەو هێرشەوە بێت کە کراوەتە سەر کەشتییەکی جەنگیی ئێران.

جێسیکا مەکنولێتی، گوتەبێژی پێنتاگۆن بۆ کاروباری ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و کەنداو بە ئاژانسی (سکای نیوز)ی راگەیاند: وەزارەتی بەرگریی ئەمریکا چاودێریی ئەو راپۆرتانەیان کردووە، کە باس لەوه‌ ده‌كه‌ن لە ناوچەی دەریای سوور هێرش كراوه‌ته‌ سەر کەشتییەکی جەنگیی ئێرانی بەناوی ساویز.

مەکنولێتی جەختی کردوووەتەوە کە هێزەکانی ئەمریکا لە ناوچەکە هیچ پەیوەندییەکیان بەو ڕووداوەوە نییە و ناکرێت هیچ زانیارییەکی زیاتر لەلایەن وەزارەتی بەرگریی ئەمریکا (پێنتاگۆن) ئاشکرا بکرێت.

هه‌روه‌ها میدیاكانی ئیسرائیل له‌سه‌ر زاری به‌رپرسانی باڵای وڵاته‌كه‌یان بڵاویان كرده‌وه‌  كه‌ ئاگادار كراونه‌ته‌وه‌ کە ئەم کەشتییە جانگییە ئێرانییە سه‌رقاڵی ئەنجامدانی كاری هه‌واڵگری و سیخوڕی بووه‌ لە دەریای سوور و رۆژئاوای کەنارەکانی یەمەن.

هاوكات ماڵپەڕی تەسنیمی سەر بە سوپای پاسدارانی ئێران رۆژی سێشەممە لەزاری سەرچاوەیەکەوە ئاماژەی بۆ ئەوە کردووە کە کەشتییەکی ئێرانی لە دەریای سوور تووشی رووداوێک بووە، ده‌شڵێت: ئەو کەشتییە ساڵانێکە لەو ناوچەیە له‌ ئه‌رك دایه‌ و چاودێریی و پاڵپشتی کەشتییە جەنگییەکانی ئێران دەکات، کە بۆ یاوەریی کەشتیە بازرگانییەکان دەنێردرێن.

 

كوردستان TV

ئێران

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.