ژووری ئۆپەراسیۆنی پارێزگای هەولێر بۆ رێگری له بڵاوبوونهوهی ڤایرۆسی كۆرۆنا چهند بڕیاری نوێ دهركرد.
ژووری ئۆپەراسیۆنی پارێزگای هەولێر، بۆ بەرەنگاربوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا، بە پابەندبوون بە بەیانی ژمارە (13)ی ساڵی 2021ی لێژنەی باڵای بەرەنگاربوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا و لە پێناو پاراستنی ئاسایشی تەندروستی شارەکەمان و هەستیاری و مەترسیداری هەڵکشان و تەشەنەسەندنی زنجیرەی نوێی ڤایرۆسی کۆرۆنا و زیاد بوونی مەترسیەکانی ڕۆژ دوای ڕۆژ بۆ سەرگیانی هاوڵاتییان، بڕیاریدا.
یەکەم/ داخستنی بازگەکانی پارێزگای هەولێر لەگەڵ پارێزگاکانی کەرکوک و موسڵ، بۆیە داوا لەسەرجەم هاوڵاتییانی پارێزگاکانی ناوەڕاست و خواری عێراق دەکەین بەهیچ شێوەیەک خۆیان لەڕێگا نەدەن بۆ هاتنە شاری هەولێر، چونکە ڕێگەیان پێنادرێت، تەنها رێگە دەدرێت بەو كەسانەی كە لە خوارەوە ديارى كراوه، ئەویش بە مەرجی ئەوەی لەکاتی هاتنیان لە بازگەكانی پارێزگای هەولێر پشکنینی كۆرۆنا ئەنجام بدەن، بەم شێوەیەی لای خوارەوە:-
1-(ئاژانس و رێكخراوەكانی (UN)، رێكخراوە نێودەوڵەتیەكان، هاوپەیمانان، دیپلۆماتكاران، شاندە فەرمییەكان.
2- ئەو هاوڵاتییانەی نیشتەجێی شاری هەولێرن.
3- ئەوکەسانەی نەخۆشن و پێویستیان بە چارەسەری هەیە لە نەخۆشخانەكانی هەولێر.
4- بازرگانان و وەبەرهێنەران.
دووەم/ كارى بازرگانى لە نێوان پارێزگای هەولێر و پارێزگاكانی تری ناوەڕاست و خواروی عێراق بەردەوام دەبێت بە لەبەرچاوگرتنى تەواوى رێكارەكانى خۆپارێزى.
ئەم بڕیارانەوە لەکاتژمێری 12ی ئەمشەو (5) لەسەر (6)ی 4ی 2021، دەچێتە بواری جێبەجێکردنەوە.
ژووری ئۆپەراسیۆنی پارێزگای هەولێر
2021.4.5
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.