دوای ئه‌وه‌ی له چه‌ند ده‌زگایه‌كی راگەیاندن بڵاوكرایه‌وه كه جه‌عفه‌ر ئیمینكی ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستان تووشی كۆرۆنا بووه، ناوبراو ڕه‌تی ده‌كاته‌وه كه تووشی ئه‌و ڤایرۆسه بووبێت.
ئه‌مرۆ دووشه‌ممه 2021/4/5 جه‌عفه‌ر ئیمینكی، ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستان له لێدوانێكی تایبه‌تدا بۆ كوردستان تیڤی ئاشكرای كرد، ئه‌و هه‌واڵه دووره له ڕاسیتهوه رایگه‌یاند: من ته‌ندروستیم زۆر باشه و جێگیره، ئه‌م ده‌نگۆیه دووره له ڕاسیتهوه من تووشی ڤایرۆسی كۆرۆنا نه‌بوومه.
جه‌عفه‌ر ئیمینكی گوتیشی: لێره‌وه داواكارم له خوای گه‌وره شفای هه‌موو لایه‌ك بدات و هه‌موو هاووڵاتیانی كوردستان له‌م ڤایرۆسه بپارێزێت.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.