Erbil 27°C ھەینی 20 ئەیلوول 07:31

لێڤه‌رپول سه‌رکه‌وتنی به‌سه‌ر ئاڕسناڵ تۆمارکرد

کوردستان TV
100%


له‌ لوتكه‌ی خولی پرێمه‌ر لیگ و له‌ میانی گه‌ری سیه‌مینی خوله‌كه‌ یانه‌ی لێڤه‌رپۆل له‌ده‌ره‌وه‌ی یاریگای خۆی سه‌ركه‌وتنی به‌سه‌ر یانه‌ی ئارسنال به‌ده‌ست هێناو به‌سێ گۆلی بێ به‌رامبه‌ر یاریه‌كه‌ی لێ برده‌وه.
یارییه‌كه‌ له‌سه‌ر یاریگای ئیمارات به‌رێوه‌ چوو ، له‌ گێمی یه‌كه‌م هیچ كام له‌ یانه‌كان نه‌یان توانی تۆری گۆلی ئه‌وی تر بهه‌ژێنێ ، له‌ گێمی دووه‌م و له‌ خوله‌كی شه‌ست و چوار یاریزانی پورتوگالی دییگۆ گۆتا گۆلی یه‌كه‌می بۆ لێڤه‌رپۆل تۆمار كرد .
 دوای ته‌نها چوار خوله‌كی دیكه‌ مه‌حه‌مه‌د سه‌لاحی میسری ده‌رفه‌تێكی قۆسته‌وه‌و گۆلی دووه‌می میوانه‌كانی تۆمار كرد ، هێرشه‌كانی لێڤه‌رپۆل به‌رده‌وامی هه‌بوو له‌ خولوكی هه‌شتاو دوو دییگۆ گۆتا گه‌رایه‌وه‌و گۆلی دووه‌می خۆی و سێیه‌می یانه‌كه‌ی تۆمار كرد كه‌ هاوكات گۆلی هه‌شته‌می خۆی بوو له‌م وه‌رزه‌ی خوله‌كه‌ تۆماری بكات .
 به‌م سه‌ركه‌وتنه‌ش كۆی خاله‌كانی یانه‌ی لێڤه‌رپۆل له‌ پله‌ی پێنجه‌می ریزبه‌ندی یانه‌كان بۆ چلو نۆ خال    به‌رزبۆوه‌ یانه‌ی ئارسنالیش درێژه‌ی  به‌ ئه‌نجامه‌ خراپه‌كانی داو خاوه‌نی چلو دوو خاله‌و له‌ پله‌ی نۆیه‌می ریزبه‌ندی دێت . 

كوردستان TV

تۆپی پێ

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.