سه‌رۆكی ئه‌رجه‌نتین وێڕای ئه‌وه‌ی دووجار به ڤاكسینی كۆرۆنا لێدراوه، به‌ڵام تووشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بووه.
سه‌رۆكی ئه‌رجه‌نتین ئه‌لبیرتۆ فرناندیز شه‌وی رابردوو له‌ڕێگه‌ی تویته‌ره‌وه بڵاوی كردووه‌ته‌وه، دووجار به ڤاكسینی سپۆتنیكی رووسی لێدراوه، كه‌چی له پشكنیندا ده‌ركه‌وتووه تووشی په‌تاكه بووه.
فرناندیزی ته‌مه‌ن شه‌ست و دوو ساڵ له تویته‌ر نووسیویه‌تی، هه‌ستم به تایه‌كی زۆر و سه‌رئێشه كرد، بۆیه چوومه نه‌خۆشخانه و له دوای پشكنین، ده‌ركه‌وت تووشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بووم، به‌نیاز بووم رۆژی له‌دایكبوونم پیرۆز بكه‌م، كه‌چی تووشی ئه‌و په‌تایه بووم، به‌ڵام دۆخی ته‌ندروستیم باشه.
ئه‌رجه‌نتین یه‌كێكه له‌و ووڵاتانه‌ی كه ڤایرۆسی كۆرۆنا زۆر به توندی هێرشی بۆ هێناوه و ئێستا له قۆناغی شه‌پۆلی دووه‌می په‌تاكه‌دایه، له‌و وڵاته چل و چوار ملیۆن كه‌س ده‌ژین و دوو ملیۆن و سێسه‌د هه‌زار كه‌س تووشی په‌تاكه بوون و په‌نجا و شه‌ش هه‌زار تووشبو گیانیان له ده‌ست داوه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.