پڕۆژەی ڕێگای دروازەی نێودەڵەتیی ئیبراهیم خەلیل هەفتەی داهاتوو دەکرێتەوە و قایمقامی زاخۆش دەڵێت، پڕۆژەکە لە ڕووی بازرگانی و گەشتیارییەوە کاریگەریی خۆی دەبێت.
دڵشێر عەبدولستار، قایمقامی زاخۆ بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی ڕاگەیاند: ڕێگای سەرەکیی زاخۆ بۆ دەروازەی ئیبراهیم خەلیل ڕێگایەکی نێودەوڵەتی و ستراتیژییە، پێشتر ڕێگاکە زۆر کێشەی هەبوو، بەڵام حکومەتی هەرێمی کوردستان لە رێگەی کۆمپانیای ''کاڤین گروپ''ـەوە پڕۆژەکەی خستە واری جێبەجێکردن و بە درێژاییی هەشت کیلۆمەتر ڕێگاکە نۆژەن کراوەتەوە.
قایمقامی زاخۆ دەڵێت: پڕۆژەکە بە گوژمەی هەشت ملیار دینار لە قۆناغی کۆتاییدایە و بڕیارە حەفتەی داهاتوو پێش وادەی خۆی تەواو بکرێت و بکەوێتە خزمەت هاووڵاتییانەوە.
دڵشێر عەبدولستار ڕوونی کردەوە: "کردنەوەی ڕێگاکە کاریگەریی لەسەر کەرتی بازرگانی و گەشتیاری دەبێت، چونکە لە زۆر لایەنەوە ئاسانکاری دەکرێت بۆ جووڵەی بازرگانی و هاتوچۆی گەشتیاران بۆ تورکیا.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.