سه‌رچاوه‌كانی ده‌نگوباسی به‌ریتانیا بڵاویانكرده‌وه كه ئێدی هۆیێی ئینگلیزی و ڕاهێنه‌ری پێشووی یانه‌ی بۆرنمۆس له وه‌رگرتنی ئه‌ركی ڕاهێنانی یانه‌ی سێلتیكی سكۆتله‌ندی نزیك بۆته‌وه.
میدیاكانی به‌ریتانیا ئاشكرایانكرد كه گفتوگۆكانی نێوان ئێدی هۆیێ و به‌رپرسانی یانه‌ی سێلتیك هه‌نگاوی باشی بڕیوه‌و چاوه‌ڕوان ده‌كرێت به‌م نزیكانه ڕاهێنه‌ره‌كه سه‌رپه‌رشتی مه‌شقی سێلتیك له شوێنی نیل لینۆن وه‌ربگرێت كه له مانگی شوباتی ڕابردوو ده‌ستی له‌كار كێشایه‌وه، ئه‌ویش به‌هۆی ئه‌نجامه خراپه‌كانی یانه‌كه له‌م وه‌رزه‌ی خولی سكۆتله‌ندا، ئێستاش جۆن كێنێدی یاریده‌ده‌ری پێشووی لینۆن به شێوه‌ی كاتی ڕاهێنه‌ری سێلتیكه، به‌ڵام پێناچێت به ڕاهێنه‌ری هه‌میشه‌یی تیپه‌كه ده‌ستنیشان بكرێت.
جێگای باسه ئێدی هۆیێی ته‌مه‌ن چل وسێ ساڵ له مانگی ئابی ڕابردوو ده‌ستبه‌رداری ڕاهێنه‌رایه‌تی بۆرنمۆس بوو، كاتێك یانه‌كه خولی یانه پله نایابه‌كانی ئینگلته‌رای جێهێشت و بۆ خولی یانه پله یه‌كه‌كان دابه‌زی.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.