Erbil 29°C پێنجشەممە 19 ئەیلوول 19:28

مانچستەرسیتی ئۆفەرێکی گرانبەهای بۆ گواستنەوەی ئێرلینگ هالاندی نۆروێژی ئامادەکردووە

کوردستان TV
100%


ڕاپۆرتە ڕۆژنامەوانیەكانی بةریتانیا بڵاویانكردەوە كە یانەی مانچستەرسیتی ئۆفەرێكی گرانبەهای ئامادەكردووە بۆ گواستنەوەی ئێرلینگ هالاندی نۆروێژی و ئەستێرەو گۆڵكاری یانەی بروسیا دۆرتمۆند بۆ ڕیزەكانی لە مێركاتۆی هاوینەدا.
 لەمبارەوە ڕۆژنامەی دە سەنی بریتانی ئاشكرایكرد كە ئەگەر مان سیتی توانی هالاند بگوازێتەوە ڕیزەكانی، ئامادەیە مووچەیەكی هەفتانە بە بڕی حەوت سەد هەزار یۆرۆ بۆ یاریزانەكە بۆ ماوەی پێنج ساڵ خەرج بكات كە دەكاتە سی و شەش ملیۆن یۆرۆ بۆ هەر وەرزێك.
 لەم وەرزەدا هالاندی تەمەن بیست ساڵ ئاستێكی بەرزی لە یاریەكانی دۆرتمۆند پێشكەشكردووەو چەند یانەیەكی بەناوبانگی ئەوروپا وەك ڕیال مەدریدو بارسێلۆناو پاریس سانجێرمان و چێڵسی و مانچستەرسیتی هەوڵی گواستنەوەی دەدەن، گرێبەستی ئێستای یاریزانەكەش لەگەڵ تیپەكەی لە هاوینی ساڵی داهاتوو تەواودەبێت .

كوردستان TV

تۆپی پێ

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.