Erbil 15°C سێشەممە 21 ئایار 14:45

له‌پاڵاوتنه‌کانی ئه‌وروپا ئیسپانیا سه‌رکه‌وتنی به‌سه‌ر کۆسۆڤۆ تۆمارکرد

کوردستان TV
100%


لەگەڕی سێیەمی پاڵاوتنەكانی مۆندیالی دووهەزاروبیستودووی قەتەرو لە گڕوپی دووەمدا، هەڵبژاردەی ئیسپانیای پاڵەوانی جامی جیهانی دووهەزارودە بە سێ‌ گۆڵ بەرامبەر بە گۆڵێك لە هەڵبژاردەی كۆسۆڤۆی میوانی بردەوە.
 لە خولەكی سیی و چواردا، یاریزانی دانی ئۆلمۆ گۆڵێكی بۆ ئیسپانیا تۆماركرد، دوای دوو خولەكی دیكەش، یاریزان فێران تۆرێس گۆڵی دووەمی ماتادۆری بەدەستهێناو گێمی یەكەم بەم ئەنجامە تەواوبوو، لە گێمی دووەم و لە خولەكی حەفتادا، یاریزان بێسار حەلیمی گۆڵێكی بۆ كۆسۆڤۆ تۆماركردو جیاوازی گۆڵەكانی كەمكردەوە، دواتر جێرارد مۆرینۆ گۆڵی سێیەمی ئیسپانیای لە خولەكی حەفتاوپێنج بەدەستهێنا.
 بەم ئەنجامەش ئیسپانیا لە دووەم یاری لەسەریەكی پاڵاوتنەكان سەركەوتنی تۆماركردو كۆی خاڵەكانی لە پێشەنگی ڕیزبەندی گڕوپی دووەم گەیاندە حەوت خاڵ، كۆسۆڤۆش بەبێ‌ هیچ خاڵێك لە دوایین خانەی ڕیزبەندی گڕوپەكە دێت .
 

كوردستان TV

تۆپی پێ

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.