Erbil 27°C ھەینی 20 ئەیلوول 23:25

ئه‌نگیلا مێرکل پرسی به‌رهه‌مهێنانی ڤاکسینی کۆرۆنا تاوتوێ ده‌کات

کوردستان TV
100%

ڕاوێژكاری ئه‌ڵمانیا گوتی: ده‌توانین گه‌شبین بین و ڕووناكیی ئه‌ودیوی تونێله‌كه‌ ببینین.

ئه‌نگیلا مێركل ڕاوێژكاری ئه‌ڵمانیا دووپاتی كرده‌وه‌ كه‌ كۆنگره‌ی لووتكه‌ی سه‌رانی یه‌كێتیی ئه‌وروپا پرسی ئه‌وه‌ تاوتوێ ده‌كات چۆن به‌رهه‌مهێنانی ڤاكسینی دژه‌ كۆرۆنا له‌ناو وڵاتانی ئه‌ندام له‌ یه‌كێتیی ئه‌وروپا زیاتر بكه‌ن.

مێركڵ له‌ وتارێكدا له‌به‌رده‌م په‌رله‌مانی ئه‌ڵمانیا پێداگیری له‌سه‌ر گرنگیی زیاتركردنی به‌رهه‌مهێنانی ڤاكسینی دژه‌ كۆرۆنا كرده‌وه‌ له‌ كاتێكدا ئه‌و په‌تایه‌ تا ڕاده‌یه‌كی زۆر كاریگه‌ری له‌ هه‌موو بواره‌كانی ژیان له‌ سه‌رانسه‌ری یه‌كێتیی ئه‌وروپا به‌جێ هێشتووه‌.

مێركڵ به‌ دروشمی نا كۆتایی به‌ قسه‌كانی هێناو هاووڵاتییانی ئه‌ڵمانیای هان دا به‌وپه‌ری تواناو وزه‌ی پۆزه‌تیڤانه‌وه‌ به‌ره‌و ئاسۆ بڕوانن و گوتی ده‌توانین گه‌شبین بین و ڕووناكیی ئه‌ودیوی تونێله‌كه‌ ببینین.

كوردستان TV

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.