بریكاری پێشووی وه‌زاره‌تی دارایی عێراق لە میانی بەشداریکردنی لە بەرنامەی کاتژمێر 20ـی (کوردستان تیڤی) رایگەیاند، دۆخی دارایی عێراق ئێستا زۆر باشە ئه‌گه‌ر بە بەردەوامی نرخی نەوت سەرووی 60 دۆڵار بووبێت.
د. فازڵ نەبی بریكاری پێشووی وه‌زاره‌تی دارایی عێراق ڕایگه‌یاند: ئێستا دۆخی دارایی عێراق زۆر باش بووه. سه‌باره‌ت به قه‌یرانی دارایی‌ش ڕایگه‌یاند: عێراق توشی قه‌یران نابێته‌وه ئه‌گه‌ر پلانی باش هه‌بێت و ئه‌و مه‌ترسییه‌ش ده‌ڕه‌وێته‌وه كه پیشبینیكراو بوو كه عێراق توشی قه‌رزێكی زۆر ببێته‌وه.
ڕاشیگه‌یاند: ئه‌گەر پلانی بوودجە بە باشی جێ بەجێ کرابووایە، ئەوا دۆخی دارایی عێراق زۆر باشتریش دەبوو لە وەی كه ئێستا تێیدایە، لەم کاتەدا نەدەبوو بوودجەیەکیان دروستکردبا بە به‌های 164 ترڵیۆن.
د. فازڵ سه‌باره‌ت به گه‌ڕانه‌وه‌ی نرخی دۆڵاریش بۆ ئاستی پێشوو گووتی: دابەزاندنی نرخی دیناری عێراقی بەرامبەر بە دۆڵاری ئەمریکی هەڵەیەکی زۆر گەورەی حکوومەتی عێراق بوو لەم دۆخەی ئێستادا، زۆبەی بەرپرسانی عێراقیش دژی ئەم بریارە بوون، بەڵام بەشێک لە دەسترۆیشتووەکان فشاریان خستبووه سه‌ر بانکی ناوەندی کە هۆکارەکەی ئەوە بوو سەدا 90ـی دەستکەوتی دارایی عێراق بەندە بە دۆڵار کە نەوت هەر بە دۆلار مامەڵەی پێوە دەکرێ، حکوومەت بیری لە بەرپرسیاره‌تی بەرامبەر بە هاووڵاتییان نەکردووه کە کاریگەرییەکی خراپی لەسه‌ر بژیوی ژیانی هاووڵاتییان دروست کرد.
دارشتنه‌وه‌ی: لێزان ژیار سرێشمەیی
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.