ئێوارەی ئەمڕۆ پێنجشەمە 2021.3.18، بەئامادەبوونی ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر و د.سالار عوسمان، بریکاری وەزارەتی ڕۆشنبیری و فەرهەنگ غەفور، بەرێوەبەری گشتیی ڕۆشنبیریی و هونەری هەولێر، بەڕێوەبەرایەتی چالاکی وێژەیی هەولێر، کۆڕێکی شیعر و مۆسیقا بۆ شاعیران، (سەرکەوت ڕەسول، کۆسرەت ئەحمەد، هۆشەنگ شێخ محمەد، سەروین دەروێش، بێکەس حەمە قادر)، لەهۆڵی ڕۆشنبیری سازکرد.
پاریزگاری هەولێر، لەوتەیەکدا، ڕایگەیاند: "وەکو پارێزگای هەولێر، تەئکید دەکەینەوە بۆ شاعیران و نووسرانی خۆشهویستی شارەکەمان هەموو هەوڵەکانی خۆمان دەخەینەگەڕ لەچوارچێوەی ئەو خزمەتانەی پێشکەشی شاری هەولێری دەکەین، لەبواری شیعریشدا بەهەمان شێوە لەگەڵ دەزگا و دامەزراوە پەیوەندیدیارەکان خزمەت پێشکەش بەوبوار بکەین".
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.