Erbil 15°C شەممە 18 ئایار 08:06

لە ناحیەی باتیفا پڕۆژەیەکی ستراتیژیی ئاو جێبەجێ دەکرێت

کوردستان TV
#8
100%

لە ناحیەی باتیفای سەر بە قەزای زاخۆ پڕۆژەیەکی ستراتیژیی ئاو جێبەجێ دەکرێت و بەڕێوەبەری شارەدێی باتیفاش دەڵێت، کێشەی ئاو لە باتیفا چارەسەر دەکرێت .

نەشئەت سلێمان، بەڕێوەبەری ناحیەی باتیفا ڕاگەیاند: کێشەی ئاو یەکێکە لە کێشەکانی ناحیەی باتیفا، بەڵام حکومەتی هەرێمی کوردستان دەستی بە پڕۆژەی ئاوی باتیفا کردووە و پڕۆژەکە بە گوژمەی شەش ملیار دینار کەوتووەتە بواری جێبەجێکردنەوه‌، بەڕێوەبەری ناحیەی باتیفا هه‌روه‌ها گوتیشی: پڕۆژەکە لەلایەن دوو کۆمپانیاوە جێبەجێ دەکرێت و بڕیارە لە ماوەی ساڵێکدا کۆتاییی بێت کە ئاو لە گوندێکی سنوورەکەوە دەگەیەندرێتە خەزانەکانی ناحیەی باتیفا.

نەشئەت سلێمان ئاماژەی بۆ ئەوە کرد: بە تەواوبوونی پڕۆژەکە کێشەی کەم ئاوی لە سەنتەری ناحیەی باتیفا و گوندەکانی دەوروبەری چارەسەر دەبێت، بەتایبەتی ئێستا بڕیاری بە قەزابوونی ناحیەکە دەرچووە و پێشبینیی فراوانبوونی دەکرێت.

كوردستان TV

ئابووری

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.