Erbil 15°C شەممە 18 ئایار 07:30

بەرهەمهێنان و هەناردەی چەک لە دنیا تا دێت روو لە هەڵکشان دەکات

کوردستان TV
#8
100%

بەرهەمهێنان و هەناردەی چەك لە وڵاتانی ئەمەریكا، فڕەنسا و ئەڵمانیا لە پێنج ساڵی رابردوو رووی لە هەڵكشان كردووە.

بەرهەمهێنان و هەناردەی چەك لە دنیا تا دێت روو لە هەڵكشان دەكات و زۆربەی ئەو چەكانەی دەفرۆشرێن، رەوانەی وڵاتانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست دەكرێن و ئەمەریكا ریزی پێشەوەی هەناردەكارانی چەكی لە دنیا دا گرتووەتە دەستەوە.

ئەنستیوتی نێودەوڵەتی توێژینەوەی ئاشتی لە ستۆكهۆڵم سیپری ئاستی بەرهەمهێنان و هەناردەكردنی چەكی لە ماوەی پێنج ساڵی رابردوو ئاشكرا كردووە و رای دەگەیەنێت، سەرباری ئەوەی لە پێنج ساڵی سەرەتای سەدەی بیست و یه‌ك شەڕ و ناكۆكی لە دنیا دا گەیشتبووە ئەوپەڕی خۆی، بەڵام ئەم پێنج ساڵەی دوایی بەرهەمهێنان و هەناردەی چەك لەچاو ئەوكات نەك دانەبەزیوە، بگرە رووی لە هەڵكشان كردووە.

بەپێی توێژینەوەی ئەو ناوەندە، بەرهەمهێنان و هەناردەی چەك لە وڵاتانی ئەمەریكا، فڕەنسا و ئەڵمانیا لە پێنج ساڵی رابردوو رووی لە هەڵكشان كردووە، ئەوەش وای كردووە دابەزینی ئاستی هەناردەی چەكی وڵاتانی چین و رووسیای قەرەبوو بكرێتەوە و زۆربەی ئەو چەكانەی بەرهەم هاتوون، رەوانەی وڵاتانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست كراون.

كوردستان TV

ئابووری

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.