Erbil 18°C یەکشەممە 24 تشرینی دووەم 19:02

له‌ شاری که‌رکووک وێنه‌ی شاعیرێکی ناوداری کورد شێوێندرا

کوردستان TV
100%

ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌ له‌لایه‌ن كه‌سانێكی نه‌ناسراوه‌وه‌ وێنه‌ی شاعیری گه‌وره‌ی كورد "ئه‌حمه‌دی خانی" شێوێندراوه‌ .

موقه‌ده‌م فه‌رهاد دووشیوانی، به‌ڕێوه‌به‌ری پۆلیسی ڕه‌حیم ئاوا له‌ شاری كه‌ركووك، به‌ ماڵپه‌ری (باسنیوز)ی راگه‌یادووه‌"ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌ 15ی 3ی2021، ئاگادار كراینه‌وه‌ له‌لایه‌ن كه‌سانێكی نه‌ناسراوه‌ وێنه‌ی شاعیری گه‌وره‌ی كورد ئه‌حمه‌دی خانی له‌ گه‌ڕه‌كی ڕه‌حیم‌ئاوا شێوێندراوه‌."

 گوتیشی: "هه‌ركات سكاڵا كرا، ئێمه‌ به‌دواداچوونی بۆ ده‌كه‌ین و هه‌وڵی ده‌ستگیركردنی ئه‌و كه‌سانه‌ ده‌ده‌ین كه‌ ئه‌و كاره‌ نه‌شیاوه‌یان كردووه‌."

 شایانی باسه‌ وێنه‌ی شاعیری گه‌وره‌ی كورد ئه‌حمه‌دی خانی ساڵانێكه‌ له‌ گه‌ڕه‌كی ره‌حیم ئاوای شاری كه‌ركووك دانراوه‌ .
ktv

باسنیوز

ئەدەب

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.