Erbil 31°C دووشەممە 23 ئەیلوول 18:35

ئێران هاووڵاتییه‌کی کوردی له‌سێداره‌دا

کوردستان TV
100%

بەندکراوێکی کورد کە لە بەندیخانەی ناوەندیی ئورمیە ڕاگیرابوو و سزای سێدارەی بەسەردا سەپابوو، سزاکەی جێبەجێ کرا.

بەگوێرەی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، بەرەبەیانی ئه‌مرۆ یه‌كشه‌ممه‌ 14 ى3  ى 2021، سزای سێدارەی  ناسر وەلی زاد خەڵکی بۆکان کە ڕۆژی ڕابردوو بە مەبەستی جێبەجێکرانی سزاکەی بۆ ژووری تاکەکەسیی بەندیخانەی ئورمیە گوازابوویەوە، جێبەجێ کرا.

ناسر وەلی زاده تەمەن 33 ساڵ و خەڵکی بۆکان، 6 ساڵ پێش بە تۆمەتی کوشتنی ئەنقەست دەستبەسەر و سزای سێدارەی بەسەردا سەپا و لەوکاتەوە لە بەندی 1_2ی بەندیخانەی ئورمیە ڕاگیرابوو.

كوردستان TV

ئێران

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.