رێبه‌ری باڵای كۆماری ئیسلامی ئێران رایگه‌یاند: ئه‌مریكا ئێران به تێكدانی ئاسایشی و سه‌قامگیری ناوچه‌كه، تۆمه‌تبار ده‌كات.
ناكۆكی و ئاڵۆزییه‌كانی نێوان ئه‌مه‌ریكا و ئێران به‌رده‌وامه و له نوێترین تویتی دا له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی تویته‌ر، رێبه‌ری باڵای كۆماری ئیسلامی ئێران عه‌لی خامنه‌یی رایده‌گه‌یه‌نێت، ئه‌مه‌ریكا به‌بێ مۆڵه‌ت و به بیانوی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی داعش كه خۆیان دروستیان كردووه، دەستتێوەردان له كاروباری ناوخۆیی وڵاتانی ناوچه‌كه ده‌كات.
ده‌شڵێت، ئەمه‌ریکا به‌ناوی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی تیرۆر بنکەی سەربازی له وڵاتانی ناوچه‌كه دادەمەزرێنێت، پاشان بە رق و کینەوە باس لە هه‌ژمونی ئێران لە ناوچەکەدا دەكات.
عه‌لی خامنه‌یی ئاماژه به‌وه‌ش ده‌كات، ئه‌مه‌ریكا به‌بێ هیچ پاساوێكی یاسایی ده‌چێته ناو وڵاتانه‌وه و هه‌وڵی تێكدانی سه‌قامیگری ناوچه‌كه ده‌دات و ئێرانیش به تێكدانی ئاسایشی و سه‌قامگیری ناوچه‌كه، تۆمه‌تبار ده‌كات.
ئاشكراشی ده‌كات، هاوكاری ئێران بۆ وڵاتانی ناوچه‌كه له‌سه‌ر داوای حكومه‌تی شه‌رعی ئه‌و وڵاتانه بووه، ئێمه به هیچ شێوه‌یه‌ك ده‌ستێوه‌ردان له كاروباری ناوخۆیی وڵاتان ناكه‌ین.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.