Erbil 15°C شەممە 18 ئایار 08:04

وه‌زاره‌تی بازرگانی عێراق خه‌رجکردنی قۆناغێکی دیکه‌ی شایسته‌ داراییه‌کانی جوتیارانی راگه‌یاند

کوردستان TV
#8
100%

وه‌زاره‌تی بازرگانی عێراق كاتی دابه‌شكردنی  قۆناغی نۆیه‌می شایسته‌ داراییه‌كانی گه‌نمی جوتیاران بۆ ساڵی دووهه‌زارو بیست راگه‌یاند.

ئه‌ندازییار عه‌بدولره‌حمان جویبراوی به‌ڕ‌ێوه‌به‌ری گشتی وه‌زاره‌تی بازرگانی ڕاگه‌یاند:  قوناغی نۆیه‌می شایسته‌ داراییه‌كانی گه‌نمی جوتیاران بۆ ساڵی دووهه‌زارو بیست كه‌ ده‌كاته‌ دووسه‌د و شه‌ست و یه‌ك ملیار دینار ئاماده‌یه‌ و ناردوویانه‌ بۆ ته‌واوی لقه‌كانی كۆمپانیاكانی گشتی بازرگانی له‌ ته‌واوی پارێزگاكان و بڕیاریشه‌ رۆژی دووشه‌ممه‌ ده‌ست به‌ دابه‌شكردنی بكرێت.

به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی وه‌زاره‌تی بازرگانی هه‌روه‌ها رایگه‌یاند: وه‌زاره‌تی بازرگانی له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌تی دارایی به‌ به‌رده‌وامی به‌دواداچوون بۆ پاره‌ی گه‌نمی جوتیاران ده‌كات، بۆ دابینكردنی ته‌واوی پاره‌یی جوتیاران و ئه‌و قه‌رزانه‌شی كه‌ تا ئێستا وه‌رنه‌گیرانه‌ته‌وه‌ بۆ ئه‌وه‌ی له‌ وه‌رزی داهاتوودا ته‌واوی پاره‌كه‌ دابه‌ش بكرێت.  

 

 

كوردستان TV

ئابووری

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.