له میانی ئه‌و دۆسیه‌ی له‌سه‌ر ئه‌و چوار پۆلیسه كراوه‌ته‌وه كه له ئاكامی توندوتیژی ئه‌وان له كاتی ده‌ستگیركردنی هاووڵاتیی ره‌شپێستی ئه‌مریكی، جۆرج فلۆید له ویلایه‌تی مینیسۆتا گیانی له‌ده‌ست دا، بڕیار درا به بڕی 27 ملیۆن دۆلار قه‌ره‌بووی خانه‌واده‌ی فلۆید بكرێته‌وه.
ئه‌نجوومه‌نی شاره‌وانی مینیاپۆلیس ره‌زامه‌ندی ده‌ربڕیووه بۆ پێدانی بڕی ئه‌و 27 ملیۆن دۆلاره كه به‌هۆی ته‌كنیكی هه‌ڵه‌ی ده‌ستگیركردن له‌لایه‌ن پۆلیسه‌وه فلۆید گیانی له‌ده‌ست داوه.
پارێزه‌ری خانه‌واده‌ی فلۆید، بێن كرامپ له‌باره‌ی بڕیاره‌كه‌وه رایگه‌یاند "مه‌رگی ترسناكی جۆرج فلۆید كه له سه‌رتاسه‌ری جیهان ملیۆنان كه‌س بینیان، بووه هۆی ئه‌وه‌ی داواكارییه‌كی جددی بۆ دادپه‌روه‌ری و گۆڕانكاری قوڵ بێته ئارا. ئه‌م بڕه‌ی بڕیاری له‌باره‌ی دراوه به‌رزترین بڕیاری بڕی قه‌ره‌بووكردنه‌وه‌یه به‌ر له دادگا".
كرامپ ئاماژه‌ی به‌وه‌یشدا كه ئه‌م بڕیاری قه‌ره‌بووكردنه‌وه‌یه په‌یامێكی به‌هێزه له‌باره‌ی گرنگی ژیانی ره‌شپێسته‌كان و پێویستی كۆتایی هێنان به توندوتیژی و سته‌مكاری پۆلیس به‌رامبه‌ر ئه‌وانه‌ی سپی‌پێست نین.
لای خۆیشیه‌وه خانه‌واده‌ی فلۆید خۆشحاڵی خۆی به بڕیاره‌كه ده‌ربڕیووه و رایگه‌یاندووه كه بڕی 500 هه‌زار دۆلار له‌و 27 ملیۆن دۆلاره بۆ فراوانكردنی ئه‌و ناوچه بازرگانییه به‌كار ده‌هێنن كه رووداوه‌كه تیایدا رووی داوه.
جۆرج فڵۆید-ی ته‌مه‌ن 46 ساڵ له 25ی ئایاری 2020 له میانی ده‌ستگیركردنیدا، به‌هۆی ئه‌وه‌ی پۆلیسێك بۆ ماوه‌یه‌كی درێژ ئه‌ژنۆی له‌سه‌ر ملی دانا، گیانی له‌ده‌ستدا و ئه‌م رووداوه‌ش توڕه‌یی و خۆپیشاندانی گه‌وره‌ی له ئه‌مریكا لێ كه‌وته‌وه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.