Erbil 21°C سێشەممە 24 ئەیلوول 02:19

راوێژکاری سەربازی سەرۆکی ھەرێم: ھاوپەیمانان ھەست بە مەترسی زۆری داعش ده‌کەن

کوردستان TV
100%


 راوێژكاری سەربازی سەرۆكی ھەرێمی كوردستان رایده‌گه‌ێنێت، ژمارەی تیرۆریستانی داعش لە عێراق و سووریا زۆر زیادی كردووە، لە عێراقیش لە ناوچە كوردستانییەكان داعش سوودی لە بۆشایی ئەمنیی نێوان ھێزە عێراقییەكان و ھێزی پێشمەرگە وەرگرتووە و، حكوومەتی عێراقیش نایەوێت لەگەڵ ھێزی پێشمەرگە ئەو ناوچانە پڕبكاتەوە، بۆ ئەوەی مەترسی نەمێنێت.

بابەكر زێباری، راوێژكاری سەربازیی سەرۆكی ھەرێمی كوردستان رایده‌گه‌ینێت: ھاوپەیمانان ئەگەر ھەست بە مەترسیی زۆر و جیددیی داعش نەكەن مۆڵگەكانیان بۆردوومان ناكەن، بۆیە ھەست بە مەترسیی جیددی دەكەن و دەزانن ژمارەیان زۆر بووە و بەردەوامیش مەترسییەكەیان زیاتر دەبێت، بۆیە داعش بۆردوومان دەكەن.

زێباری گوتیشی: "ھۆكاری زیادبوونی داعش، بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە كە ناكۆكی لە نێوان حكوومەتی عێراق و بەشێكی زۆری پارێزگاكان ھەیە، جگە لەوەش، بەپێی زانیاریی ئێمە ژمارەی چەكدارانی داعش لە سووریا و عێراق زۆر زیادی كردووە و لە سووریاش كێشەی زۆریان لەگەڵ وڵاتان ھەیە، ئەمەش وای كردووە ژمارەی چەكدارانی داعش لەوێش زیاد ببێت.

ده‌شڵێت، ناوچەكانی نێوان پێشمەرگە و ھێزە عێراقییەكان، ناوچەی زۆر بەزەحمەتن و چیایین، وەكو ناوچەی قەرەچووغ و ناوچەكانی دیكە و داعشیش بە ھۆی بۆشایی ئەمنی لەو ناوچانە، خۆی رێك خدەخاتەوە و ئامادەكاریی خۆی دەكات و دووبارە رێكخستنەكانی خۆی دروست دەكاتەوە و پلانەكانیان دادەنێن و گومرگ وەردەگرن و ھاتوچۆ دەكەن، چونكە بۆ ئەوان شوێنێكی ئارامە، بۆیە ئەمە ھۆكاری دووبارە سەرھەڵدانەوەی داعشە.

هه‌روه‌ها راشیده‌گه‌ێنێت، داعش لەناو ناوچەكانی ھێزەكانی عێراقە لە گوندە سونییەكان و بە رۆژ لەگەڵ ئەواندایە و بە شەو داعشن، بۆیە پێویستە ئەو ناوچانە بە ھێزی ھاوبەش پڕ بكرێنەوە، بەڵام حكوومەتی عێراق نایەوێت، چونكە تا ئێستا رازی نین لیژنەی ھاوبەش دروست بكەن، بۆیە تەنها ھەوڵ ھەیە و ھێشتا نەبووەتە كردار.

 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.