Erbil 20°C سێشەممە 24 ئەیلوول 02:22

 شاندێکی باڵای سەربازی هاوپەیمانان سەردانی سەنگەرەکانی پێشەوەی پێشمەرگە دەکەن

کوردستان TV
100%


 شاندێکی  باڵای سەربازی هاوپەیمانان بە مەبەستی ھەڵسەنگاندنی دۆخی ئەمنی سەردانی سەنگەرەکانی پێشەوەی پێشمەرگەیان کرد و لەلایەن سیروان بارزانی به‌رپرسی میحوه‌ری مه‌خمور - گوێڕی هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستانه‌وه‌ پێشوازییان لێكرا.

ئەمڕۆ شەممە 13 ی 3 ى 2021،شاندێکی سەربازی ھاوپەیمانان کە پێکھاتبوون لە راوێژکارانی ھەر یەک لە وڵاتانی ئەمریکا، بەریتانیا، فەرەنسا، ئەڵمانیا، كەنەدا، ھۆڵەندا و فینلەدا سەردانی بارەگای میحوەری (6)ـی سەنگەرەکانی پێشەوەی پێشمەرگەیان کرد. 

سیروان بارزانی، سەرپەرشتیاری میحوەری مەخموور - گوێڕی هێزی پێشمەرگە لە هه‌ژماری تایبه‌ت به‌خۆی له‌تۆری كۆمه‌ڵایه‌تى فه‌یس بووك له‌باره‌ی سه‌ردانی شانده‌كه‌ی هاوپه‌یمانان رایگه‌یاند: شاندەکە بە سەرپەرشتیی کۆلۆنێل لایێنچ، بەرپرسی ھێزە تایبەتیەکانی ئەمریکا لە عێراق و کۆلۆنێل ویلیامس، بەڕێوەبەری سەنتەری ھاوئاهەنگی ھاوپەیمانان لە کوردستان و کۆلۆنێل کلین، فەرماندەی دەستەی باڵای سەنتەری راوێژکارانی ھاوپەیمانان لە کوردستان بووە.

هه‌روه‌ها ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌شكردووه‌: سەردانەکە بە مەبەستی ھەڵسەنگاندنی دۆخی ئەمنی و گرتنەبەری رێکار و ھەنگاوی پێویست بۆ وەڵامدانەوەی ھەر جووڵە و کردەیەکی تیرۆریستانی داعش بووە.

 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.