Erbil 21°C سێشەممە 24 ئەیلوول 02:16

حوسییه‌کانی یه‌مه‌ن که‌ ئێران پشتگیرییان ده‌کات پلانه‌که‌ی ئه‌مریکا بۆ راگه‌یاندنی ئاگربه‌ست ره‌تده‌که‌نه‌وه‌

کوردستان TV
100%

حوسییه‌كانی یه‌مه‌ن كه‌ له‌لایه‌ن ئێرانه‌وه‌ پشتگیری ده‌كرێن ،پلانه‌ پێشكه‌شكراوه‌كه‌ی ئه‌مریكا بۆ راگه‌یاندنی ئاگربه‌ست ره‌تده‌كه‌نه‌وه‌ .

له‌مباره‌یه‌وه‌ ته‌له‌ڤیزیۆنی ئه‌لمه‌سیره‌'ی سه‌ر به‌ حوسییه‌كان بڵاوی كرده‌وه‌ كه‌ محه‌مه‌د عه‌بدولسه‌لام، گوته‌بێژی حوسییه‌كان، له‌باره‌ی پلانی ئه‌مریكا بۆ ئاگربه‌ست كه‌ له‌لایه‌ن نوێنه‌ری تایبه‌تی ئه‌م وڵاته‌ بۆ كاروباری یه‌مه‌ن، تیمۆتی لێنده‌ركینگ'ه‌وه‌ پێشكه‌ش كراوه‌ رایگه‌یاندووه‌ كه‌ پلانی ئاگربه‌سته‌كه‌ شتێكی نوێی تیادا نییه‌ و نوێنه‌رایه‌تی گۆشه‌نیگای سعوودیه‌ و نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان ده‌كات.

هه‌ره‌وه‌ها عه‌بدولسه‌لام ده‌ڵێت: ئه‌وه‌ی نوێنه‌ری ئه‌مریكا پێشنیاری كردووه‌ پیلانگێڕییه‌ بۆ بردنی وڵات بۆ قۆناغێكی ترسناكتر، گۆڕانكارییه‌كی راستی تیادا نییه‌ بۆ كۆتایی هێنان به‌ شه‌ڕ و هه‌ڵگرتنی گه‌مارۆكان، ئه‌م ده‌رفه‌تانه‌ش به‌ده‌ست لایه‌نی به‌رامبه‌ر (سعوودیه‌ و هاوپه‌یمانی عه‌ره‌بی)ن.

رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.