عێراق بانگهێشتنامه‌یه‌كی فه‌رمی ئاراسته‌ی شێخی ئه‌زھه‌ر ئه‌حمه‌د ئه‌لته‌یب-ی كرد، بۆ ئه‌وه‌ی سه‌ردانی وڵاته‌كه بكات.
به‌پێی ئه‌و راگه‌یه‌ندراوه‌ی كه له نووسینگه‌ی میدیایی دیوانی وه‌قفی سوننی عێراقییه‌وه بڵاوكراوه‌ته‌وه، شاندێكی دیوانی وه‌قفی سوننی عێراق به سه‌رۆكایه‌تی سه‌عد كه‌مبه‌ش، له قاهیره‌ی پایته‌ختی میسر له گه‌ل شێخی ئه‌زهه‌ر ئه‌لته‌یب كۆبوونه‌ته‌وه.
له میانی كۆبوونه‌وه‌كه‌دا، شانده عێراقییه‌كه، به مه‌به‌ستی سه‌ردانیكردنی عێراق سێ نامه‌ی جیاوازی بانگهێشتكردنیان ئاراسته‌ی شێخی ئه‌زهه‌ر كردووه كه له‌لایه‌ن مسته‌فا كازمی، سه‌رۆكوه‌زیران سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌ران محه‌مه‌د حه‌لبووسی و دیوانی وه‌قفی سونییه‌وه پێشكه‌شكراون.
هه‌ر له میانی كۆبوونه‌وه‌كه‌دا، شانده عێراقییه‌كه، جه‌ختیان له‌وه كردووه‌ته‌وه كه سه‌ردانه‌كه‌ی شێخی ئه‌زهه‌ر ته‌یب، گرنگییه‌كی گه‌وره‌ی بۆ عێراق و سه‌رجه‌م پێكهاته‌كانی ده‌بێت.
هاوكات شانده‌كه، قورئانی پیرۆز و جل و به‌رگێكی نه‌ته‌وه‌یی عێراقیان پێشكه‌شی شێخی ئه‌زهه‌ر كرد.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.