Erbil 21°C سێشەممە 24 ئەیلوول 04:18

له‌ سیدەکان بەهۆی ته‌قینه‌وه‌ی بۆمبێکی چێنراوی پەکەکە پێشمه‌رگه‌یه‌ک شه‌هید بوو

پێشمه‌رگه‌یه‌كی دیكه‌ش به‌ سه‌ختی بریندار بوو
کوردستان TV
100%

ئێوارەی ئەمڕۆ هه‌ینی لە گەرووی سنگای دەڤەری سیده‌كان پێشمەرگەیەکی هێزی سیدەکانی سەر بە فەرماندەیی هەڵگورد گیانی لە دەستدا و یەکێکی دیکەش بریندار بوو، له‌ باره‌ی ڕووداوه‌كه‌شه‌وه‌ فه‌رمانده‌یه‌كی پێشمه‌رگه‌ ده‌ڵێت: بۆمبه‌كان له‌ لایه‌ن په‌كه‌كه‌وه‌ دانراون.

له‌مباره‌یه‌وه‌ په‌یامنێری كوردستان تیڤی له‌ سیده‌كان پێیڕاگه‌یاندین: له‌ ڕووداوه‌كه‌دا كه‌سێك به‌ناوی " تاریق قادر خاڵند" شه‌هید بوو، هه‌روه‌ها كه‌سێكی تر به‌ناوی " مزه‌فه‌ر فه‌رهاد حه‌سه‌ن" به‌سه‌ختی بریندار بوو.

گوتیشی: ھەردوو هاووڵاتییه‌كه‌  دانیشتووی شاروچکەی سیدەکانن.

گوتیشی: برینداره‌كه‌ دوای ئه‌وه‌ی گه‌ێندراوه‌ته‌ بنكه‌ی ته‌ندروستی سیده‌كان و چاره‌سه‌ری سه‌ره‌تایی بۆ كراوه‌ ڕه‌وانه‌ی نه‌خۆشخانه‌ی فریاكه‌وتنی سۆران كراوه‌.

ڕاشیگه‌یاند: هێزه‌ ئه‌منییه‌كان سه‌رقاڵی لێكۆڵینه‌وه‌ن له‌ ڕووداوه‌كه‌.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.