ئێوارەی ئەمڕۆ هه‌ینی لە گەروی سنگای دەڤەری سیدەکان، بەھۆی تەقینەوەی ئۆتۆمبیلێك دوو هاووڵاتی بوونه قوربانی.
له‌مباره‌یه‌وه په‌یامنێری كوردستان تیڤی له سیده‌كان پێیڕاگه‌یاندین: له ڕووداوه‌كه‌دا كه‌سێك به‌ناوی " تاریق قادر خاڵند" شه‌هید بوو، هه‌روه‌ها كه‌سێكی تر به‌ناوی " مزه‌فه‌ر فه‌رهاد حه‌سه‌ن" به‌سه‌ختی بریندار بوو.
گوتیشی: ھەردوو هاووڵاتییه‌كه دانیشتووی شاروچکەی سیدەکانن.
هه‌روه‌ها ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد كه له باره‌ی ته‌قینه‌وه‌ی ئۆتۆمبیله‌كه دوو ده‌نگۆ هه‌یه كه یه‌كێكیان ده‌ڵێت ته‌قینه‌وه‌ی ئۆتۆمبیله‌كه به‌هۆی بۆمبی چێنراوی په‌كه‌كه‌وه بووه و ده‌نگۆكه‌ی تریش ده‌ڵێت به‌هۆی بۆردومانی فڕۆكه جه‌نگییه‌كانی توركیا ڕوویداوه.
گوتیشی: برینداره‌كه دوای ئه‌وه‌ی گه‌ێندراوه‌ته بنكه‌ی ته‌ندروستی سیده‌كان و چاره‌سه‌ری سه‌ره‌تایی بۆ كراوه ڕه‌وانه‌ی نه‌خۆشخانه‌ی فریاكه‌وتنی سۆران كراوه.
ڕاشیگه‌یاند: هێزه ئه‌منییه‌كان سه‌رقاڵی لێكۆڵینه‌وه‌ن له ڕووداوه‌كه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.