وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا رایگەیاند، رۆژی ههژدهی ئهم مانگە بەرپرسانی هەردوو حکومەتی ئەمریکا و چین لەسەر ئاستی وەزیرانی دەرەوە و راوێژکاری ئاسایشی نیشتیمانی لە ویلایەتی ئالاسکا کۆدەبنەوە و ژمارەیەک دۆسیەی هاوبەش تاوتوێ دەکەن.
وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا لەراگەیەنراوێکدا ئهوهی خستۆتهڕوو، ئەنتۆنی بلینکن وەزیری دەرەوە و جەیک سولیڤان راوێژکاری ئاسایشی نیشتیمانی رێككهوتی ههژدهی ئادار لە ویلایەتی ئالاسکا لهگهڵ شاندێکی باڵای حکومەتی چین بە سەرۆکایەتی بەڕێوەبەری نوسینگەی ناوەندی بۆ کاروباری دەرەوەی چین و وەزیری دەرەوەی ئەو وڵاتە كۆدهبنهوه.
باس لەوەشکراوە، لەو کۆبوونەوەیەدا تاوتوێی چەندین دۆسیەی نێوان هەردوو حکومەتی واشنتن و پەکین دەکرێت، بەبێ ئەوەی زانیاری زیاتر لەبارەی دۆسییەکانەوە ئاشکرابکات.
دوای دەستبەکاربونی جۆ بایدن سەرۆکی ئەمریکا لە بیستی کانونی دوەمی ئەمساڵدا، کۆبونەوەکەی هەفتەی داهاتو یەکەمین دیداری بەرپرسانی باڵای واشنتن و پەکینە و حکومەتی چینیش رایگەیاندوە، پێشوازی لەگفتوگۆ لەگەڵ ئەمریکا دەکەن و گرژییەکانی رابردوو هۆکارەکەی بۆ رێکارەکانی ئیدارەی ترەمپ دەگەڕێتەوە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.