Erbil 8°C دووشەممە 23 کانونی یەکەم 00:42

شێخ شامۆ: رۆژ به‌ رۆژ ره‌وشی شنگال ئاڵۆزتر ده‌بێت

کوردستان TV
#7
100%

به‌هۆی ده‌ستتێوه‌ردان و هه‌بوونی چه‌كدارانی په‌كه‌كه و حه‌شدی شه‌عبی رۆژ به‌ رۆژ ره‌وشی شنگال ئاڵۆزتر ده‌بێت.

شێخ شامۆ راوێژكاری سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بۆ كاروباری كوردانی ئێزیدی رایده‌گه‌یه‌نێت كه‌ حكوومه‌تی عێراق شنگالی پشتگوێ خستووه‌ و هه‌تا ئێستا پابه‌ندی خاڵه‌كانی رێككه‌وتنه‌كه‌ نه‌بووه‌.

شێخ شامۆ راوێژكاری سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێم گوتیشی: به‌هۆی ده‌ستتێوه‌ردان و هه‌بوونی چه‌كدارانی په‌كه‌كه و حه‌شدی شه‌عبی رۆژ به‌ رۆژ ره‌وشی شنگال ئاڵۆزتر ده‌بێت.

شایه‌نی باسه‌ دوێنی پێنجشه‌ممه، له‌ ناحیه‌ی سنوونێی سنووری شنگال، شه‌ڕ له‌ نێوان په‌كه‌كه‌ و سوپای عێراقدا رووی داوه‌ و له‌ ئه‌نجامی شه‌ڕه‌كه‌ سەربازێکی سوپای عێراق بریندار بوو و ئۆتۆمبێلێکی سەربازیی سوپای عێراقیش، دزرا.

 

كوردستان TV

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.