درەنگانێكی شەوی رابردوو له ئەنجامی شەڕە تەقە له یانه‌یه‌كی شه‌وانه‌ی گەڕەکی سەرچنار دوو کەس كوژراو و دووی دیکەش برینداربوون.
سه‌رچاوه‌یه‌كی نزیك له رووداوه‌كه به كوردستان تیڤی رایگه‌یاند: هۆكاری ته‌قه‌كردنه‌كه دره‌نگانی شه‌و دوو كه‌س هاتووته‌نه یانه‌كه له‌لایه‌ن پاسه‌وانانی یانه‌كه رێگرییان لێكراوه، پێشتر ئەو دوو کەسە لە یانەکە دەرکراون، نه‌یانهێشتووه ئه‌و دوو كه‌سه بچنه ژووره‌وه، بەڵام کاتێک گەڕاونەتەوە، به ئۆتۆمبێلی خۆیان ته‌قه‌یان له یانه‌كه كردووه، له ئه‌نجامدا دوو له پاسه‌وانه‌كان كوژران و دوانی دیكه‌ش به سه‌ختی برینداربوون، تا ئێستا تەقەکەرەکان دەستگیرنەکراون.
له باره‌ی ئه‌و رووداوه‌كه‌ش پۆلیسی سلێمانی ده‌ست به لێكۆڵینه‌وه كردووه، به گوێره‌ی رێنمایی و یاساكان ده‌بێت پێش كاتژمێر ده‌ی شه‌و فرۆشگاكانی مه‌یفرۆشی دابخرێن، به‌ڵام له‌و شوێنه‌ی ئه‌و دوو كه‌سه كوژراون، فرۆشگا‌كان تا دره‌نگانێكی شه‌و كراوه‌ن و خواردنه‌وه كحوولییه‌كان به‌و كه‌سانه ده‌فرۆشن كه روویان تێده‌كه‌ن.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.