لەئۆپەراسیۆنێکی ھەوایی ھێزی ھاوپیمانان بەھەماھەنگی لەگەڵ ژووری ئۆپەراسیۆنەکان لە ھەولێر و وهزارهتى پێشمەرگە و سوپای عێراق دوێنێ شەو تاکو ئهمڕۆ 28 جار مۆڵگەو ئەشکەوت و حەشارگەکانی تێرۆریستانی داعش لە چیای قەرەچوغ بۆردومان کراون.
شایهنی باسه ئەم ئۆپەراسیۆناناش بەردەوام دەبن بۆئەوەی تێرۆریستان لەھیچ شوێنێک نەتوانن ئۆقرە بگرن و ببنە جێگەی مەترسی.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.