وه‌زیری پێشمه‌رگه و فه‌رمانده‌ی گشتی ده‌سته‌ی راوێژكارانی باڵای هاوپه‌یمانان له عێراق و سوریا، گفتوگۆ ده‌كه‌ن له‌سه‌ر دوایین پێشهات و مه‌ترسییه‌كانی تیرۆریستانی داعش له‌ناوچه‌كه و پرسی په‌یوه‌ندییه‌كانی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه و وه‌زاره‌تی به‌رگری عێراق له رێككه‌وتنیان بۆ پاراستنی ناوچه كوردستانییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی هه‌رێمی كوردستان.
ئه‌مڕۆ 11ی 3ی 2021 شۆڕش ئیسماعیل، وه‌زیری پێشمه‌رگه‌ی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، پێشوازیكرد له جه‌نه‌ڕاڵ رێدئاوت، فه‌رمانده‌ی ده‌سته‌ی راوێژكارانی باڵای سه‌ربازی هاوپه‌یمانان له‌عێراق و سوریا و وه‌فدی یاوه‌ری.
وه‌زیری پێشمه‌رگه، ستایشی هاوکاری و هەمەهەنگییەکانی هاوپەیمانانی کرد، کە بوونەتە هۆکاری گەشەسەندن و پێشوەچوونی زیاتری هێزەکانی پێشمەرگە لەرووی توانستی سەربازیەوە.
كۆبوونه‌وه، پرسی په‌یوه‌ندیه‌كانی نێوان هێزی پێشمه‌رگه و سوپای عێراقی له‌پێكهێنانی ناوەندی هەماهەنگی هاوبه‌ش تاوتوێكرد و هه‌ردولا به‌گرنگیه‌وه له پرسه‌یان رووانی، به‌دیاریكراوی له‌ناوچه جێناكۆكه‌كاندا. بۆ پڕکردنەوەی ئەو بۆشاییە ئەمنیانەی لەنێوان هەردوولادا هەیەو تیرۆریستان دەرفەتی قۆستنەوەی کاری ترسنۆکانەیان بۆ رەخساوە لەو ناوچانەدا.
له‌لایه‌كی تره‌وه، روبه‌ڕوبونه‌وه‌و رێگری كردن له جموجۆڵ و مه‌ترسیه‌كانی ئێستای تیرۆریستانی داعش به‌درێژایی سنوری نێوان عێراق و سوریا و كاریگه‌رییه‌كانی به‌سه‌ر سه‌قامگیری ته‌واوه‌تی ناوچه‌كه گفتوگۆی له‌باره‌وه كرا.
له‌و كۆبونه‌وه‌یه‌دا، كه راوێژكارانی سه‌ربازی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه ئاماده‌یبوون، پرسی یارمەتی وهاوکارییەکانی هێزه‌كانی پێشمه‌رگه تاوتوێكراو له‌لایه‌ن فه‌رمانده‌ی گشتیی ده‌سته‌ی راوێژكارانی سه‌ربازی هاوپه‌یمانان جه‌ختكرایه‌وه له‌سه‌ر به‌رده‌وامی یارمه‌تی و هاوکاریەكان، بۆ ئه‌مه‌ش بەڵێنی دا، کە ئەم هاوکارییانە به‌رده‌وامی ده‌بێت.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.