Erbil 14°C یەکشەممە 22 کانونی یەکەم 15:12

سەرۆکی ئەرکانى وەزارەتی پێشمەرگە پێشوازی لە فەرماندەی دەستەی ڕاوێژکارانی باڵای هاوپەیمانان لە عیراق و سوریا کرد

کوردستان TV
100%

ئەمرۆ 11/3/2021، لە دیوانی وەزارەتی پێشمەرگە فەریق جمال محمد، سەرۆکی هەیئەی ئەرکانی وەزارەتی پێشمەرگە لە دیوانی وەزارەت پێشوازی لە جەنه‌ڕاڵ ڕێدئاوت فەرماندەی دەستەی باڵای ڕاوێژکارانی هاوپەیمانان لە عیراق و سوریاو شاندێکی یاوەری کرد.

له‌و دیداره‌دا، هه‌ردوولا باسیان له‌ گرنگیدانی زیاتر به‌ په‌یوه‌ندی نێوان وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه و هاوپەیمانان کردەوە، جه‌ختیان له‌سه‌ر به‌رده‌وامیدان به‌ ‌شه‌ڕی دژ به‌ تیرۆر و هه‌روها هاوكاریه‌كانی وڵاتانی هاوپەیمان كرده‌وه‌ بۆ وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه. پەیوەندییەکانی نێوان هێزی پێشمەرگەی کوردستان و سوپای عیراق لە ناوچە کوردستانیەکان تەوەریکی تری دیدارەکە بوون.

له‌ كۆتایی دیداره‌كه‌دا سەرۆکی ئەرکانی وەزارەتی پێشمەرگە سوپاسی وەفدی میوان و تیمی سه‌ربازیی هاوپەیمانانی له‌ كوردستان كرد بۆ پاڵپشی و هه‌ماهه‌نگیه‌ بەردەوامەکانیان له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.