سه‌رۆك بارزانی، بەبۆنەی سێ یه‌مین ساڵیادی ده‌ست به‌كاربوونی به‌زمانی عه‌ره‌بی كه‌ناڵی زاگرۆس تیڤی په‌یامێكی پیرۆزبایی ئاراسته‌ی كارمه‌ندان وكارگێڕی كه‌ناڵه‌كه ده‌كات.
دەقی پەیامەکە:
بە ناوی خوای گه‌وره و دلۆڤان
بۆ به‌ڕێزان كارمه‌ندان وكارگێڕی كه‌ناڵی ئاسمانیی زاگرۆس تیڤی :
بە بۆنەی سێ یه‌مین ساڵیادی ده‌ست به‌كاربونی كەناڵی ئاسمانیی زاگرۆس تیڤی به‌زمانی عه‌ره‌بی ، و له‌یادی دامه‌زراندنی كه‌ناڵه‌كه‌تان كه بووه به پردێكی ڕاستگۆی گرنگی په‌یوه‌ندیه‌كان نێوان گه‌لی عیراق وجیهانی عه‌ره‌بی به‌گشتی، كه به ئه‌رك وماندوبوونی سه‌رجه‌م كارمه‌ندانی وله‌ماوه‌یێكی كورتدا هاته دی ، له‌پێناو گه‌یاندنی په‌یامی ڕاسته‌قینه‌ی كاری ڕاگه‌یاندن بۆ جیهان به‌جۆرێك گوزارشت له‌تایبه‌تمه‌ندی خه‌باتی گه‌لی كوردستان ده‌كات له‌پێناو ئازادی ویه‌كسانی وچه‌سپاندنی گیانی لێبورده‌یی وپته‌وكردنی په‌یوه‌ندیه‌كان نێوانیان به وخزمه‌ت به مافی ئازادی ئاشتی ودیموكراسی بگه‌ینێت.
به‌ڕێزان بناغه‌یێكی باشتان بۆ كه‌ناله‌كه‌تان دانا به‌جۆرێك گوزارشت له ئه‌زمونی ڕاسته‌قینه‌ی هه‌رێمی كوردستان ودۆزی گه‌له تێكۆشه‌ره‌كه‌مان ده‌كات.
لە ساڵیادی ده‌ست به‌كاربوونی کەناڵەکەتاندا به زمانی عه‌ره‌بی ، هیوای سه‌ركه‌وتنی زیاترتان بۆ ده‌خوازین ، به‌ئاواتی به‌رده‌وامی له كاره ناوازه‌كانتان به‌جۆرێك بكه‌ونه پێشه‌نگی كه‌ناله ئاسمانیه كان له‌سه‌ر ئاستی جیهاندا.
مەسعود بارزانی
١١ـی ئاداری ٢٠٢١
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.